نوێترین

recent

02/06/2015

عەلی‌ باپیر و مسعود بارزانی‌..

barzani u ali bapir

 

*عەلی‌ باپیر پێویستی‌ بە كۆمەڵ نیە و كۆمەڵی‌ ئیسلامی‌ پێویستی‌ بە عەلی‌ باپیرە.

*مسعود بارزانی‌ پێویستی‌ بە پارتی‌ و سەرۆكایەتی‌ هەرێم نیە بەڵكو هەرێمی‌ كوردستان و پارتی‌ پێویستیان بە سەرۆكایەتی‌ بارزانی‌ هەیە.
*عەلی‌ باپیر زەرورەتێكی‌ حەتمیە بۆ ئەمرۆِی‌ كۆمەڵی‌ ئیسلامی‌.
*مسعود بارزانی بۆ ئەم قۆناغەی‌ ئەمڕۆی‌ هەرێم زۆر زەرورە.
*عەلی‌ باپیر بێ ركابەرە و پێویستە هەڵبژێردرێتەوە.
*مسعود بارزانیش بێ ركابەرە و دەبێت هەڵبژێردرێتەوە.
*عەلی‌ باپیر حزبی‌ خۆیەتی‌ و بۆیە جیابۆتەوە ببێتە ئەمیر.
*مسعودبارزانیش حزبی‌ خۆیانە ، بۆیە پێویستە سەرۆكی‌ بێت.
*تەواوی‌ ئەندامانی‌ كۆمەڵ : عەلی‌ باپیر پێویستیەكی‌ زەرورییە و بێ بەدیلە.
*تەواوی‌ ئەندامانی‌ پارتی‌: مسعود بارزانی‌ پێویستیەكی‌ زەرورییە و بێ بەدیلە.
…ئەمانەی‌ سەرەوە كۆمەڵێك لایەنی‌ لێكچوی‌ نێوان ئەمیری‌ دە ساڵەی‌ كۆمەڵی‌ ئیسلامی و مسعود بارزانی‌ سەرۆكی‌ دە ساڵەی‌ هەرێمی‌ كوردستانە… بەڵام ئەوەی‌ جێگای‌ هەڵوێستە لەسەر كردنە ئەوەیە، كە م.عەلی‌ باپیر بە رازی‌ بوونی‌ بە هەڵبژاردنەوەی‌ بە بێ ركابەر بۆ ئەمیری‌ حزبەكەی‌، رێگای بۆ مسعود بارزانیش خۆش كرد كە زۆر بە ئاسانی‌ ببێتەوە بە سەرۆكی‌ هەرێمی‌ كوردستان، چونكە جەنابی‌ ئەمیری‌ كۆمەڵ كە پێشتر لایەنێكی‌ ئۆپۆزسیۆن بوون و ئیسلامیشن ، بەوە رازی‌ نەبن كە كەسێكی‌ تر ببێتە ئەمیر یان هیچ نەبێت خۆی‌ رازی‌ نەبوایە بە ئەمیر هەڵبژێردرێتەوە، ئیتر چۆن دەبێت جەنابی‌ سەرۆكی‌ هەرێم و ئەندامانی‌ حزبەكەی‌ رازی‌ ببن بەوەی‌ بارزانی‌ نەبێتەوە سەرۆك و هەروا بە ئاسانی‌ دەستبەرداری‌ پۆستەكەی‌ ببێت…!
بۆیە جەنابی‌ ئەمیر بە رای‌ من كارێكی‌ هەڵەت كرد بەوەی‌ بە بێ ركابەر خۆتت كردەوە بە ئەمیر چونكە چیدی‌ ناتوانن بەرامبەر درێژكردنەوەی‌ سەرۆكایەتیەكەی‌ جەنابی‌ سەرۆك بارزانی‌ فزە بكەن و رێگر بن لەوەی‌ دەیان بارە ببێتەوە سەرۆك..!

سوهەیب ئەحمەد
لە فەیسبوكی نوسەرەوە وەرگیراوە



from Wllat Net http://ift.tt/1HJ1FMY
via IFTTT
Picsart-24-02-23-21-31-09-085