كامێرای كه‌ناڵی SBT كه كه‌ناڵێكی هه‌واڵیی به‌رازیلییه، په‌رله‌مانتارێك له خه‌تدا ده‌گرێت كاتێك له یه‌كێك له دانیشتنه‌كانی په‌رله‌ماندا ته‌ماشای گرته‌ی سێكسی له مۆبایله‌كه‌یدا ده‌كات و داوا له هاوڕێكانیشی ده‌كات ته‌ماشای بكه‌ن.
رۆژنامه‌ی “ده‌یلی مه‌یل” بڵاویكرده‌وه، گرته‌ی ڤیدیۆی په‌رله‌مانتار “جواو رۆدریگیز” هه‌رایه‌كی گه‌وره‌ی ناوه‌ته‌وه له به‌رازیل، به‌تایبه‌ت كه ئه‌و په‌رله‌مانتاره كاتێك ته‌ماشای گرته سێكسییه‌كانی كردووه، په‌رله‌مان سه‌رقاڵی گفتوگۆكردن بووه له باره‌ی چاكسازییكردن له سیستمی هه‌ڵبژاردنه‌كان.
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ش له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له فه‌یسوبوك بیانووی بینینی ئه‌و گرته سێكسییه‌ی به‌وه هێناوه‌ته‌وه كه له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه به نامه گرته‌كه‌ی بۆ نێردراوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه هه‌ر نامه‌یه‌كی گرنگی بۆ بێت له مۆبایله‌كه‌یدا هه‌ڵیده‌گرێت و ئه‌وه‌ش كه گرنگ نه‌بێت ده‌یسڕێته‌وه، له‌وكاته‌شدا سه‌رقاڵی سڕینه‌وه‌ی نامه‌كه و ئه‌و كه‌سه‌ش بووه كه بۆی ناردووه.
from Wllat Net http://ift.tt/1SU3TSE
via IFTTT
