لە شەقامی ئیسكانی شاری هەولێر، كەسێك لە بەردەم چایخانەیەكدا بە هۆی دەستڕێژی گولەوە كوژرا.
كەمێك پێش ئێستا لە بەردەم چایخانەیەكدا لە ناوەڕاستی شەقامی ئیسكان لە شاری هەولێر، 2 كەس بە چەكی (دەمانچە)، تەقەیان لە هاووڵاتییەك كردووە و بە هۆیەوە هاووڵاتییەكە گیانی لە دەست داوە. ئێستاش هێزەكانی پۆلیس گەیشتوونەتە ناوچەكە و لێكۆڵینەوەكانیان دەست پێ كردووە.
هەر لە شوێنی ڕووداوەكەوە، لیوای مافپەروەر “عەبدولخاڵق تەڵعەت”، بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر، ڕايگەیاند: “هێزەكانی پۆلیس كەسێكیان بە تۆمەتی كوشتنی ئەو هاووڵاتییە دەستگیر كردووە”. جەختیشی لەوە كردەوە كە لێكۆڵینەوەكانیان دەست پێ كردووە.
from Wllat Net http://ift.tt/1FqtnN6
via IFTTT
