سەرۆک کۆماری عێراق باسی دانوستاندن لهگهڵ رێكخراوی داعش دهكاتو دهڵێت دانوستانیان لهگهڵ ناكهین چونكه رێكخراوێكن بروایان به هیچ نیه.
فوئاد مەعسوم لە میانی چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ بەشی فارسی دەنگی ئەمریکا ڕایگەیاندووە، ئەگەر داعش لایەنێکی سیاسیی بوایە ئەوا ئامادەبوون لەگەڵیان دابنیشن بەڵام ئەو بڕوای بە هیچ لایەنێک نییە، ئەوان شەڕی داعش دەکەن و شەڕەکەش مان و نەمانە.
فوئاد مەعسوم ڕاشیگەیاند، لەناوبردنی داعش هێندە ئاسان نییە، چونکە داعش شانەی نوستووی هەم لە عێراق و هەم لە وڵاتانی تر هەیە، داعش دەبێت لەڕێگەی شەڕی مەیدانی و وشکردنی سەرچاوە ئابوورییەکانییەوە ڕووبەڕووی ببنەوە.
سەرۆک کۆماری عێراق لە بارەی هەڵوێستی تورکیاوە لەشەڕی داعشدا وتی، “هەڵوێستی تورکیا گۆڕانی بەسەردا هاتووە لەبەرامبەر داعشدا و لە ماوەی ڕابردووشدا ڕیانگەیاند، کە ٩٠ کەسیان دەستگیرکردووە کە هەوڵیانداوە لەڕێگەی خاکی تورکیاوە بچنە ناو داعش”.
داعش گروپێکی چەکدارییە و لە ٤ی ئەیلولی ٢٠١٤ دامەزراندنی خۆی ڕاگەیاند. چەند ناوچەیەکیان لە عێراق و سوریا کۆنتڕۆڵکردووە. ئامانجیان دامەزراندنی دەوڵەتێکی ئیسلامییە لەسەر بنچینەی گێڕانەوەی خەلافەت و چەسپاندنی شەریعەتی ئیسلام لە هەر دوو وڵاتی عێراق و سوریادا.
from Wllat Net http://ift.tt/1QnlCxH
via IFTTT
