
ووڵات نێت |
بەڕێوەبەری كۆچ و كۆچبەرانی سلێمانی ڕایگەیاند: "نزیكەی 300 هەزار ئاوارە لە سنوری پارێزگای سلێمانی هەیە و 463 خێزانیان مەسیحین و لە كەنیسەكەكاندا نیشتەجێ بوون".

عوسمان مستەفا ؛بەڕێوەبەری كۆچ و كۆچبەرانی سلێمانی ؛ ڕایگەیاند: "ئەو ئاوارانەی دێنە ناو سلێمانی لە كەمپی عەربەت، كە پێی دەوترێ كەمپی باریكە، لەوێ نیشتەجێ دەبن و پێشوازییان لێ دەكرێت و كەمپێكی نێودەوڵەتییە و لە سەر ئاستی ستانداردی جیهانی دروست كراوە".
ئاماژەی بەوەش كرد: "هەندێكیان ئەوانەن، كە لە ناوچەكانی ناوەڕاست و خواروی عیراق هاتوون، لە ئێستادا بڕیای دروست كردنی دوو كەمپ دراوە، لە گەرمیان و لە سنوری چەمچەماڵ و لە سنوری دوكانیش بڕیاری دروست كردنی كەمپێك دراوە، بەڵام كەمپێكی خۆڕسك، كەمپی كۆنی پەنابەرەكانی ڕۆژئاوایە، ئەو ئاوارانەی لە ناوچەكانی عیراق هاتوون، هەركەس بچێتە ئەوێ ئێمە پێشوازیان لێ دەكەین، بەڵام زۆریش لە كەس ناكەین".
ئەوەشی خستەڕوو: "لە سنوری پارێزگای سلێمانی 300 هەزار پەنابەر هەیە، لە كۆی ئەو ژمارەیەش 463 خێزانیان مەسیحین".
لە ئێستا لە هەرێمی كوردستان زیاتر لە 1 ملیۆن و 800 هەزار پەنابە و ئاوارە لە هەرێمی كوردستان بوونی هەیە.