ووڵات نێت |
سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ لە ئەنجامی ڕوداوێكی هاتوو چۆ لەسەر ڕێگەی سەرەكی ( هەڵەبجە ـ سەید صادق ) و لە نزیك گوندی( گامێش تەپە ) بەڕێوە بەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە لەگەڵ خێزانەكەی بریندا دەبن .
موقەدەم حەكیم عەزیز بەڕێوەبەری پۆلیسی سەید صادق ڕایگەیاند : سەرلە ئێوارەی ئەمڕۆ لە ئەنجامی ڕوداوێكی هاتووچۆ ئۆتۆمۆبیلی (عەمید هەڵگورد حیكمەت ) بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و هۆشیاری لە وەزارەتی پێشمەرگە بەهۆی خۆ لادان لە ئۆمبیلێك كە هاتۆتە بەردەمی خۆی كێشاوە بە ستونێكی كارەبادا لە نزیك گوندی (گامێش تە) .
هەروەها ناوبراو ڕاشیگەیاند : دوای لێكۆڵینەوە بۆمان دەركەوت كە هۆكارەكەی ئەوەبووە كە ئۆتۆمبیلێك هاتۆتە بەردەم ئۆتۆمبیلی ( عەمید هەڵگورد ) ئەویش خۆی لاداوە و كێشاویەتی بەستونەكەداو وەردەگەڕێت و دەبێتە هۆی بریندار بونی عەمید هەڵگورد و خێزانەكەی ، دوای گەیاندنیان بەنەخۆشخان ئێستا باری تەندروستیان جێگیرە و تەواوی كارە یاساییەكانی بۆ ئەنجام دراوە .
