نوێترین

recent

10/10/2014

داعش لە 10 قۆڵەوە هێرش دەکات بۆ کوبانێ بەرپەرچدانەوەکان کوشندەن بۆ داعش

ووڵات نێت | لڤین پریس

چەکدارەکانی داعش ماوەی چەند کاتژمێرێکەوە تەواوی هەوڵەکانیان بۆ داگیرکردنی تەواوی کوبانێ خستوەتە گەڕبەتایبەت دوای شکانیان بەدەستی شەرڤانان لەو بەرزاییانەی کە دەستیان بەسەرداگیرابوو وە کوژرانی دەیان چەکدار.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە شەرڤانانی یەپەگە بە لڤین پرێس ووت"ماوەی کاتژمێرێکە داعش تەواوی هەوڵەکانی خستوەتە کاربۆ کۆنترۆڵکردنی کوبانێ و سەدان چەکداری لە دەروازەکانی کوبانێ کۆکردوەتەوە".

وتیشی"داعش سود لەو چەکانەوەردەگرێت کەبەدەستی سوپای عێراق بوون لە موسڵ و گواستییەوە بۆ ناوسوریا ئێستەش لەدژی شەرڤانان بەکاری دەهێنێت".

دەربارەی ڕەوشی کوبانێ وتی"لە دەروازەکانی کوبانێ بەسەختی بۆردومانی ناو کوبانێ دەکرێت و لە دەروازەی سنوری تورکیا – سوریا داعش شکاون هەڵهاتوون تەواوی قۆڵەکانی دیکەش ڕولەلاواز بوون دەکەن".

ئەو سەرچاوەی لڤین پرێس ئەوەشی ووت"شەرڤانانی یەپەگە تەنها پێویستیان بەچەک و تەقەمەنی هەیە و ورەیان بەرامبەر چەتەکانی داعش بەرزە".
Picsart-24-02-23-21-31-09-085