نوێترین

recent

10/10/2014

لەم خولەی پەرلەماندا پرۆژەی دەستور ھەمواردەکرێتەوە

ووڵات نێت |

سکرتێری پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت لەم خولی گرێدانەی پەرلەماندا پرۆژەیەک بۆ ھەموارکردنەوەی پرۆژە دەستوری ھەرێمی کوردستان بەبەشداری سەرجەم لایەنەکان ئامادەدەکرێت”.
فەخرەدین قادر” سکرتێری پەرلەمانی کوردستان لەلێدوانێکدا بۆ کوردسات نیوز رایگەیاند: وەک سەرۆکایەتی پەرلەمان داوامان لە سەر جەم فراکسیۆنەکان کردووە تاکو بەیەکەوە پرۆژەک ئامادە بکەن بۆ ھەموارکردنەوەی پڕۆژەدەستوور و ھەمەوانیش کۆدەنگبن لە سەری بۆئەوەی لە کاتی پەسەندکردنیدا ڕووبەڕووی کێشە نەبینەوە و ناشکرێ پرۆژەی دەستور بەزۆرینە پەسەند بکری،سکرتێری پەرلەمان وتیشی لە جێگای ئەوەی فراکسیۆنێک یاخود دوو فراکسیۆن پرۆژەیەک بۆھەموارکردنەوەی دەستور پێشکەش بکەن، باشترە ھەمووان لە سەر پرۆژەیەکی دەستووری ڕێک بکەون پێویستیشە ھەموو لایەنەکان ڕازی بن لە سەری چونکە دەستوور پرۆژەیەکی نیشتیمانییە فەخرەدین قادر ئەوەشی خستەڕوو لەم خولی گرێدانەی پەلەماندا وەک لە خشتەی کاری سەرۆکایەتی پەرلەمان ھاتووە پرۆژەی دەستوور لەلایەن لیژنەیەکی تایبەت مەندی یاسایی و دەستورییەوە ئامادەدەکرێت.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085