نوێترین

recent

24/09/2014

پەرلەمانتارێکی پێشوی گۆڕان نھێنی بڕینی بودجە ئاشکرا دەکات

ووڵات نێت |

ئەندامێکی پێشووی بزوتنەوەی گۆڕان سەبارەت بە بڕینی بودجەی کوردستان لە لایەن بەغداوە چەند نھێنیەک ئاشکرا دەکات و دەڵێت "یەکێتی و گۆڕان چەند جارێک بڕینی بودجەی کوردستانیان دواخستووە".


بورھان ڕەشید گوڵە ئەندامی پێشووی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان رایگەیاند:"لە دوێنێ وە میدیاکانی پارتی رێکنەکە وتنی خویان لە گەڵ بەغداو ناشفافی پرۆسەی نەوتی ھەریم کەبوە ھۆی بڕینی بودجە دەخاتە  ئەستۆی یەکێتیی".


وتیشی:"مانگی رابردوو ئەو زانیاریەم بەھۆکانی راگەیاندندا کە مالکی چوار ساڵ پێش ئیستا دوو جار  ھەوڵی بڕینی بودجەی ھەرێم داوە لەسەر مەسەلەی نەوت ئەو کاتە جەلال تاڵەبانی نەیھێشت".


ئەوەشی خستەڕوو کە پاش نەخۆشکەوتنی مام جەلال"ھەمان پرسی جوڵاندووەو بەلام ئەمجارە دەیوت تەنھا بودجەی ھەولێر دەبڕم و ھی سلێمانی دەنێرم، بەڵام ئەمجارە گۆڕان نەیھێشت، تا دواجار ھی ھەموو کوردستان پێکەوە بڕا".
Picsart-24-02-23-21-31-09-085