

عیسمه‌ت ره‌جه‌ب، به‌رپرسی لقی 14ـی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌خه‌ندانی راگه‌یاندوه: كچكه‌ی ناوی " دیلان" له‌گه‌ڵ پاسه‌وانه‌كانی هاتووه‌ته به‌ره‌كانی شه‌ڕ له سه‌ر چیای باشیك .
وتوشیه‌تی : كچه‌كه‌ی زۆر حه‌ز ده‌كات له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بمێنێته‌وه و له‌كاتی سه‌ردانه‌كه‌شیدا بۆ به‌ره‌ی جه‌نگ، چه‌ند فیشه‌كێكی ته‌قاندووه و به دووربین ته‌ماشای مۆلگه‌كانی داعش-ی له ناو سه‌نته‌ری ناحیه‌ی باشیك كردووه .
به ر‌پرسی لقی 14ـی پارتی دیموكراتی كوردستان زیاتر دواوه‌و ووتویه‌تی : سه‌ربه‌زم به هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی كچه‌كه‌م كه‌له‌و ته‌مه‌نه بچوكه‌دا به‌مجۆره بیرده‌كاته‌وه و ده‌لێت: "من ناچمه‌وه ماڵه‌وه، ده‌مه‌وێت له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه له به‌ره‌ی شه‌ردا بمێنمه‌وه."
وولات نێت :
سه‌یر و سه‌مه‌ره‌كان لێره‌دایه و له‌وێنه‌كاندا دیاره وه‌ك له‌سه‌ره‌وه باوكی ئه‌و كچه به خه‌ندانی وتوه كچه‌كه‌ی یه‌كه‌مجاریه‌تی و ته‌نها چه‌ند فیشه‌كێكی ته‌قاندوه‌و به‌دووربین له‌دووره‌وه ته‌ماشای ناو باشیكی كردوه به‌لام ته‌نها به‌م سه‌ردانه پلكه‌ی بووه به‌نه‌قیب؟؟
وێنه‌كان ببینن