به مه‌به‌ستی گه‌یاندنی داوای گه‌لی كورد بۆ راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان و داخوازیی دروستبوونی ده‌وڵه‌تی كوردی، لیژنه‌ی ئاماده‌كاری كه‌رنه‌ڤاڵی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بانگه‌وازێك ئاڕاسته‌ی هاوبیرانی سه‌ربه‌خۆیی ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو، 23ی ئاب، كوردستانیان كه‌رنه‌ڤاڵی سه‌ربه‌خۆیی به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن.
لیژنه‌كه رایده‌گه‌یه‌نێت: "بڕیاره رۆژی، 23/8/2014 كه‌رنه‌ڤاڵی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان له شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و له چه‌ند وڵاتێكی ئه‌ورووپا ئه‌نجام بدرێت بۆ گه‌یاندنی داوای گه‌لی كورد به بوونی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان".
ده‌شڵێت: "هاوكارمان بن بۆ ئاڕاسته‌كردنی په‌یامی سه‌ربه‌خۆیی ئێوه به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئێوه و دڵسۆزان و هاوبیرانی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ئاماده بن، ئاماده‌بوونتان رۆحی شه‌هیدان شاد ده‌كات و ئه‌مه‌یش ئاماده‌كارییه‌كه بۆ گه‌یاندنی په‌یامی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان به هه‌موو جیهان و هێنانه‌دیی كوردستانێكی سه‌ربه‌خۆ".
لیژنه‌ی ئاماده‌كاری كه‌رنه‌ڤاڵی سه‌ربه‌خۆیی روونیشی ده‌كاته‌وه: "به ئاماده‌بوونی زیاتری چین و توێژه‌كانی كوردستان به جلوبه‌رگی كوردییه‌وه، كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه‌مان سه‌ركه‌وتووتر ده‌بێت و داواكه‌مان به‌هێزتر ده‌بێت، هاوكات له‌گه‌ڵ كوردستاندا، له چه‌ند وڵاتێكی ئه‌ورووپایش كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه ساز ده‌كرێت".
كاتژمێر 5ی ئێواره‌ی رۆژی 23/8/2014 له شه‌قامی 100 مه‌تری له به‌رده‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پاسپۆرتی هه‌ولێر بۆ به‌رده‌م باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، رێپێوانێك ده‌ست پێده‌كات و چه‌ندین چالاكیی هونه‌رییش ئه‌نجام ده‌درێن.
خـه‌ندان