
ووشه‌ی (تعریب) به عه‌ره‌بکردن:-
واته گواستنه‌وه‌ی عه‌ره‌ب له ناوه‌ڕاست و باشوری عێراق بۆ شارێک ناوچه‌یه‌کی دیاریکراوی باشوری کوردستان گۆڕینی ڕه‌گه‌زی ئه‌وشاره یا خود ناوچه‌یه.وه ده‌رکردنی خه‌ڵکی ئه‌و شاره بۆ جێگایه‌کی تر.مێژووی تعریب و ئه‌و شاره‌ی که سه‌ره‌تای ده‌ستپێکی تعریب:-
سه‌ره‌تای سه‌رهه‌لدانی تعریب ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ساڵی 1962 کاتێک بۆ یه‌که‌م جار به‌عسیه‌کان له ڕێگای تیرۆرکردنی (عبدلکریم قاسم)ه‌وه ده‌سه‌ڵاتیان که‌وته ده‌ست و ده‌ستیان کرد به گواستنه‌وه‌ی به لێشاوی عه‌ره‌ب له باشور و ناوه‌ڕاستی عێراقه‌وه بۆ شاری که‌رکوک و داگیرکردنی خاک و مولک و ماڵی دابه‌شکردنی به‌سه‌ر عه‌ره‌به هاورده‌کان (عرب الاستراد) وه ده‌ستیان کرد به ده‌رکردنی خه‌ڵکی ڕه‌سه‌نی شاره‌که‌و کوشتن و له ناو بردنیان. ئه‌م کاره به‌رده‌وام بوو تا ئێستاشی له‌گه‌ل دابێت. کا ماوه‌ی نزیکه‌ی (42) ساڵه واته نزیکه‌ی نیو سه‌ده‌یه.که ئێستا ژماره‌ی عه‌ره‌بی استراد له‌و شاره خۆی له 250000 که‌س ده‌دات. ئه‌وانه کێشه نیه هه‌ر زۆریش باشه چونکه شاره‌که له ژێر ده‌ستی دوژمنان دا بووه تاوکو ئیستاشی له‌گه‌ڵ دا بێت.
کاره‌ساته‌که گه‌وره‌که‌ی دوای ساڵی 2003 له هه‌رێمی کوردستان:-
ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه که باسمان کرد له سه‌ر شاری که‌رکوک کێشه نیه چونکه دوژمنی ئاشکرای ئه‌م گه‌له داماوه کردویه‌تی وه هه‌موومان ده‌زانین که دوژمن هه‌رچی له ده‌ستی بێت بۆ له ناو بردنی به‌رامبه‌ره‌که‌ی درێخی ناکات و ده‌یکات. به‌ڵام شارێکی وه‌ک شاری هه‌ولێر که له راپه‌ڕینه‌که‌ی ساڵی 1991 ه‌وه تاوه‌کو ساڵی 2003 که شارێکی سه‌لیم بو به‌ڵام له دوای 2003 تاوه‌کو ئێستا که ده‌کاته 11 ساڵ زیاتر له 300000 عه‌ربی تێدایه واته ته‌نها به ماوه‌ی 11 ساڵ.به‌ڵام ئه‌وه‌ی که‌رکوک که دوژمن کردی به ماوه‌ی 42 ساڵ بو که‌چی نه‌گه‌یشته ئه‌و ژماره‌ی هه‌ولێر.
نه‌هامه‌تیه‌کانی گه‌له‌که‌مان:-
ئه‌م ژماره زۆره‌ی عه‌ره‌به بووه هۆی گرانبوونی زه‌وی زار مولکو خانوو که‌لوپه‌لو پیداویستی و کرێی پاس و ته‌کسی گرانبوونی پزیشک و نه‌مانی خزمه‌تگوزاری که‌رتی ته‌ندروستی حکومی و به شێوه‌یه‌کی گشتی (زه‌حمه‌ت بوون و گرانبوونی ژیانی ڕۆژانه‌ی ئا ئه‌م گه‌له داماوه) که‌چی له پاڵ هه‌موو ئه‌مانه‌ش بڵاوبونه‌وه‌ی ده‌رده کوشنده‌و گه‌وره‌که که ئه‌ویش بریتیه له (بێ‌کاری). ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر گه‌نجێكی كوردی خه‌ڵكی ئه‌م ووڵاته به‌دوای كارێكدا بگه‌ڕێت له كۆمپانیایه‌كی كه‌رتی تایبه‌ت پێش هه‌موو شتێك مه‌رجی زانینی زمانی عه‌ره‌بی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنن كه ئه‌مه‌ش جۆرێكه له جۆره‌كانی به‌عه‌ره‌بكردن وئه‌گه‌ر وه ته‌نانه‌ت وای لێهاتووه كه فه‌رمانگه‌كانی حكومیش وای لێهاتووه كه سه‌ردانی بكه‌یت ئه‌گه‌ر عه‌ره‌بی نه‌زانی ده‌بێت كه‌سێك له گه‌ڵ خۆت ببه‌یت كه زمانی عه‌ره‌بی بزانێت چونكه كه‌سانی عه‌ره‌ب له‌و فه‌رمانگانه دامه‌زراون.
كێ به‌ر پرسه له به‌عه‌ره‌بكردنی خاكی هه‌رێمی كوردستان؟؟؟؟؟؟؟؟