
كاروان یاروه‌یس

پڕۆسه‌ی ئه‌نفال به‌هه‌شت قۆناغ جێبه‌جێكراوه، به‌عس هێنده ورد‌و ستراتیژانه نه‌خشه‌ی بۆ كێشابوو، هه‌موو قۆناغه‌كانی وه‌ك خۆی جێبه‌جێكرد، به‌ڵام فریانه‌كه‌وت قۆناغی تر، یان پاكتاوی نه‌ژادی كورد له‌ژێر ناوی تردا‌و له‌چوارچێوه‌ی پڕۆسه‌یه‌كی تردا جێبه‌جێ بكات، به‌ڵام گرووپ‌و رێكخراوی تری هه‌ڵگری عه‌قڵی شۆڤێنێ‌و دڕانده‌یی زۆرن تا ئه‌و قۆناغانه‌ی تر ته‌واو بكه‌ن، ره‌نگه هه‌بێت پێیوابێت ئێمه هه‌ڵه‌ین‌و ئه‌نفال ته‌نها هه‌شت قۆناغ بوو له‌چوارچێوه‌ی پڕۆسه‌یه‌كی دیاریكراوداو كۆتایی پێهاتووه، به‌ڵام پێموایه باشتروایه كۆی پڕۆسه‌كانی قڕكردن‌و پاكتاوی نه‌ژادی كورد ناوبنێن «ئه‌نفال»و قۆناغه مێژووییه‌كانیان جیابكه‌ینه‌وه.
ئێمه كه ئه‌م باس‌و خواستانه ده‌كه‌ین، هێشتا پڕۆسه‌یه‌كی تری «ئه‌نفال»ی كورد كۆتایی پێنه‌هاتووه، هێشتا ناڵه‌و قیژه‌ی كه‌سوكاری شه‌هیده‌كانی ئێزدی له‌گوێماندایه، هێشتا ژن‌و كچه پاكیزه رفێندراوه‌كانمان نازانین له‌كوێن، هێشتا ته‌رمی زۆر له‌و منداڵانه‌ی له‌برساندا مردن كفن نه‌كراون‌و هێشتا دۆزه‌خی سه‌ر شاخی شه‌نگال دوایی نه‌هاتووه، هێشتا ناوچه داگیراوه‌كانمان له‌شه‌نگال‌و زوممار به‌ده‌ستی ئه‌نفالچیه‌كانی داعشه‌وه‌ن‌و گۆڕه‌پانێكی گه‌رمی قڕكردنن، ئه‌م پڕۆسه نوێیه‌ی قڕكردن له‌پاش پڕۆسه‌كانی «ئه‌نفال»ه‌وه كه له‌ساڵی 1988 ئه‌نجامدرا، ئه‌نفالێكی تره له‌سه‌رده‌مێكی تر‌و به‌شێوازو رێوشوێنێكی، ئه‌كرێ ئه‌مه به‌ته‌واوكاری پڕۆسه‌ی «ئه‌نفال» بزانین‌و به قۆناغی(9)ی ئه‌نفالی ناوزه‌دی بكه‌ین، هه‌تا به‌شێك بین له‌م عیراق‌و دراوسێ ئه‌م جانه‌وه‌رانه بین ده‌بێ چاوه‌ڕوانی قۆناغه‌كانی(10) به‌سه‌ره‌وه‌ش بكه‌ین.
قۆناغی(9) ئه‌نفال» ئه‌نفالی ئێزدییه‌كان» كه له 3ی ئابی ساڵی2014 له‌لایه‌ن ڕێكخراوی (داعش) له‌ناوچه‌ی شه‌نگال‌و زوممار ئه‌نجامیاندا، سه‌دان هاووڵاتی قڕكراون‌و هه‌زارانی تر ئاواره‌بوون، كه به‌شێكیان به‌هۆی برسێتی‌و تینوویه‌تیه‌وه گیانیان سپارد، كه به‌شی زۆریان منداڵ بوون، هه‌روه‌ها سه‌دان مرۆڤی تری ئێزدی له‌ڕه‌گه‌زی مێ وه‌كو غه‌نیمه راپێچی شوێنی نادیاركران، شارستانیه‌ت‌و شوێنه پرۆزه‌كانیش به‌ر وێركردن كه‌وتن، ئێستاش پڕۆسه‌كه كۆتایی پێنه‌هاتووه‌و به‌رده‌وامه، پڕۆسه‌كه هێنده وێژدان هه‌ژێنه‌ربوو، زلهێزه‌كانی جیهان له‌پێشه‌وه‌ن ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا هاته‌ده‌نگ‌و كۆی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی راچه‌له‌كاند، هه‌تا ئێستا كاردانه‌وه‌كان بۆ ئیدانه‌كردنی به‌رده‌وامه، به‌ڵام جگه له‌به‌هاناوه‌چوونی ئاواره‌كان‌و ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی بۆ رزگاركردنی ناوچه داگیركراوه‌كان، پێویسته كه‌مپینێكی به‌رفراوانی سه‌رتاسه‌ری بۆ به‌جینۆسایدناساندنی «ئه‌نفالی ئێزیدیه‌كان» به‌رپا بكرێ، وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان‌و ئه‌نفالكراوه‌كان‌و رێكخراو و چالاكوانانی بواری ئه‌نفال‌و جینۆساید، ره‌وندی كورد له‌ئه‌وروپاو ئه‌مریكا، زانكۆكانی كوردستان‌و میدیا به‌هه‌موو كه‌ناڵه‌كانیه‌وه تێدا به‌شداربن، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌تا كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر پرسه‌كه گه‌رمه له‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان وه‌كو جینۆساید بناسێندرێ‌و قوربانیانیشی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه.