نوێترین

recent

15/08/2014

لەم قەیرانەدا، ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگاکان پاداشت دەکرێن

بڕیارە بڕی (١٨) ملیۆن دینار وەک پاداشت بدرێتە ھەرئەندامێکی پێشووی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، ئەندامێکی خولی ئێستای ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیش دەڵێت: کاتی پێدانی ئەو بڕە پارەیە گونجاو نییە و ئێمەش ناتوانین ڕێگر بین".
محەمەد ڕەسوڵ ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەسەر لیستی یەکێتی لەلێدوانێکدا بۆ SNN ی ڕایگەیاندوه‌:"بەپێی یاسا ئەو بڕە پارەیە دەدرێت بە ئەندامانی خولی پێشووی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ، ئێمە ناتوانین ڕێگری لێ بکەین، بەڵام کاتی پێدانی ئەو بڕە پارەیە گونجاو نییە چونکە قەیرانێکی گەورەی ئابووری لە کوردستاندا ھەیە".
بەپێی یاسای ژمارە (٣)ی ساڵی "٢٠٠٩"ی ئەنجومەنی پارێزگا، بە نووسراوی رەسمی لەلایەن پارێزگای سلێمانییەوە بریار دراوە بە خەرجکردنی بڕی سێ ملیۆن دینار وەک دوا پاداشتی خزمەت بۆماوەی شەش مانگ بۆ ئەندامانی خولی پێشووی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، کە ژمارەیان ٣٤ ئەندامە.
لای خۆیشیەوە مامۆستا ڕەفیق ساڵح ئەندامی خولی پێشووی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەهه‌مان سایتی ووتوه‌، ھەموو ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگا لەسەرتاسەری عێراقدا موچەی تایبەتی بۆ بڕاوەتەوە، بەڵام ئەندامانی خولی پێشووی دەرەوەی ھەرێم موچەیان  وەک بەڕێوەبەری گشتی سێ ملیۆن و (٥٠٠) دینار بوو، دوای چوار ساڵیش خانە نشین دەکرێن وەک بەڕێوەبەری گشتی ".
ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێی یاسا لەعێراق و ھەرێمی کوردستانیش ھەر ھاوڵاتیەک لەھەر پلەو پۆستێکدا بێت، واتە ئەندامی پەرلەمانی عێراق یان ھەرێمی کوردستان یان ئەنجومەنی پارێزگا بێت، پاداشتێک وەردەگرێت کە شەش مانگە بۆی کۆکراوەتەوە بەپێی یاسا سەرەڕای ئەوەی لە(٨٠%)ی ئەو موچەی وەریگرتووە، بەڵام بۆ ئەندامانی ئەم خولەی ئێستا دوای تەواوکردنی چوار ساڵەکە پاداشت دەکرێن بەڵام خانەنشین ناکرێن.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085