باراك ئۆباما سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، ستایشی هه‌رێمی كوردستانی كرد و رایگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان شوێنی پێكه‌وه‌ژیانی و ئاین و پێكهاته جیاوازه‌كانه و پێویسته به پارێزراوی بمێنێته‌وه.له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مریكی، كه رۆژنامه‌نووسی دیاری جیهانی تۆماس فریدمان له‌گه‌ڵی ئه‌نجامیدا، باراك ئۆباما سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، ستایشی ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی كوردستانی كرد به‌وه‌ی توانیویانه هه‌رێمێكی پێكه‌وه‌ژیان دروست بكه‌ن بۆ پێكهاته و ئاینه‌كانی تریش.
ئۆباما ده‌رباره‌ی كوردستان رایگه‌یاند، كورد له هه‌موو پێكهاته‌كانی تر‌ى عێراق، زیاتر سوودیان له‌و قوربانیانه بینی كه ئه‌مريكا له عێراق بۆ ئازادی و یه‌كسانی ئه‌نجامیدا.
ئۆباما جه‌ختیشیكرده‌وه "هه‌رێمی كوردستان به‌وشێوه‌یه سه‌ركه‌وتووه كه حه‌زده‌كه‌ن بیبینن. پێكه‌وه‌ژیان به‌رامبه‌ر مه‌زهه‌ب و ئاینه‌كانی تر هه‌یه، به‌شێوه‌یه‌ك حه‌زده‌كه‌ین له شوێنه‌كانی تریش بیبینن. راشیگه‌یاند، له‌به‌رئه‌وه بۆ ئه‌مركیا گرنگه كه دڵنیابن هه‌رێمی كوردستان پارێزراوه".
باراك ئۆباما سه‌باره‌ت به هێرشی ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی بۆ سه‌ر چه‌كدارانی داعش رایگه‌یاند، هه‌رچه‌نده ئه‌مه‌ریكا بڕیاری گورزی سه‌ربازی بۆ سه‌ر چه‌كدارانی داعش داوه، به‌ڵام نایانه‌وێت ببنه هێزی ئاسمانی بۆ عێراق یان بۆ كورد، بۆیه هێرشه ئاسمانییه‌كانیان سنوردا ده‌بن.
