

لەلێدوانێکیدا بۆ تۆڕی "سکای سپۆرتس"ی بەریتانی، فابری وتی :"پێم وابێ من لەتەمەنێکی گونجاودام، ویستم گۆڕانکاری ئەنجام بدەم، خوێندنەوەم بۆ سەرجەم ئەو گرێبەستانەکرد کە پێشکەشمکران، دوای چەندین گفتوگۆ بڕیارێکی دروستمدا بە پەیوەندی کردن بە بلوزەوە".
وتیشی :"ئامانجی من بردنەوەی سەرجەم نازناوەکانە لەگەڵ تیپەکەم، وەرزی ڕابردوو هیچ شتێکیان نەبردەوە ، لەبەر ئەوە چێلسی لەم وەرزەدا زۆر باشتر دەردەکەوێت".
لەسەر بەراورد کردنی لەگەڵ فرانک لامپارد ، فابریگاس وتی :"شوێنی سەرەکی من ناوەندی یاریگایە و مۆرینهۆش ئەوە دەزانێت ، بەڵام لەبەرشلۆنە فێری ئەوە بووم لە چەند شوێنی جیاواز یاریی بکەم ، من جێگرەوەی لامپارد نیم ، ناتوانم وەکو ئەو گۆڵی سەرنج ڕاکێش تۆماربکەم ، من زیاتر حەزم لەگۆڵ دروستکردن دەکەم ، ئێمە دوو یاریزانی جیاوازین ".
جێی ئاماژەیە خۆسێ مۆرینهۆ هەفتەی ڕابردوو لەلێدوانێکیدا ڕایگەیاند کە فابریگاس ناتوانێت جێگەی فرانک لامپارد بگرێتەوەو ئەو یاریزانەشی بۆ ئەو مەبەستە نەکڕیوە.