
ئه‌مین حسیَنی، باوكی "پیشمه‌رگه‌ی شه‌هید" هه‌ژیر حسینی كه چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وپیش له شه‌ڕی داعشدا له شه‌نگال گیانی له‌ده‌ستدا ده‌لیَت ئه‌مڕۆ(هه‌ینی) رایگه‌یاند، "كوره‌كه‌م رۆژی 6ی ئابی 2014 له شه‌ری له گه‌ل تیرۆریستانی داعش له شاری شه‌نگال شه‌هید بوو."
حسیَنی له سه‌ر چونیه‌تی شه‌هید بوونی هه‌ژیر وتی، كوره‌كه‌ی له گه‌ل پیشمه‌رگه‌كانی زیره‌ڤانی
به‌شداری شه‌ری پاراستنی خاكی كوردستانی كردووه له شه‌نگال، له روبه‌روبونه‌وه‌یه‌كی له گه‌ل داعش بریندار ده‌بیت‌و پاشان به برینداری ده‌گوازریَته‌وه بۆ نه‌خوشخانه‌یه‌كی دهوك‌و دوای چه‌ند كاتژمیریك گیانی له ده‌ستداوه."
به گویَره‌ی زانیاریه‌كان، كۆماری ئیسلامی ئێران، رێگه به‌ناردنه‌وه‌ی ته‌رمی "شه‌هید هه‌ژیر" نادات بۆ شاری سه‌قزی رۆژهه‌لاتی كوردستان‌و رێگری ده‌كات له به‌ریوه‌بردنی پرسه‌یه‌كی ئاشكرا‌یش بۆی.
هه‌ژیر، كه له گۆرستانی شارۆچكه‌ی كه‌سنه‌زانی سه‌ر به‌هه‌ولیر به خاك سپێردرا، ته‌نها كوڕی خێزانه‌كه‌ی بووه‌و پیَشتربۆ ماوه‌ی چوارساڵ ئه‌ندامی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان PJAK بووه‌و‌و به وته‌ی باوكی "ماوه‌ی ساڵێكه پیشمه‌رگه‌ی هیَزی زیره‌ڤانی-یه له سنوری هه‌ولیر."
هاوڕیَیه‌كی هه‌ژیر حوسینی كه به‌شداربووه له گه‌لی له لاپه‌ره‌ی خوی له توڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك هه‌ژیری وه‌ك:"پیشمه‌رگه‌یه‌كی ئازا‌و به جه‌رگ "ناساندووه.