نوێترین

recent

15/08/2014

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بناسه‌ و ژیانی کریستیانۆ رۆنالدۆ لە سەرەتاوە تا کۆتایی

ناوی تەواو کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دۆس سانتۆس ئاڤیێرا 
٥ی فێبریوەری ١٩٨٥ لە شاری مادرید لەووڵاتی پورتوگال لە خێزانێکی ھەژار کە باوکی باخەوان بووە و دایکیشی چێشتی بۆ ماڵان لێناوە لەدایک بووە، ئەو ئێستا یاری بۆ ھەڵبژاردەی تۆپی پێی پرتوگال و یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی دەکات 
کە پێشتر یاری بۆ یانەکانی لشبۆنەی پرتووگالی 
[١] و مانچستەر یونایتدی ئینگلیسی کردووە [٢]، 
لە ساڵی ٢٠٠٣ ەوە یاری بۆ ھەڵبژاردەکەی دەکات[٣] 
و لە ئێستادا ئاڕمی کاپتنی ھەڵبژاردەکەی لە دەست گرتووە ، ئەو یەکێکە لە بەنرخترین یاریزانانی جیھان. ئەو کاتەی لەیانەی مانچستەر یونایتدی ئنگلیسی ڕووی کردە یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی بەبڕی ٨٠ ملیۆن پاوندی (£) ئنگلیسی کە دەکاتە نزیکەی ٩٤ ملیۆن یۆڕۆ(€) یان ١٣٢ ملیۆن دۆلار($) 
[٤]، لەساڵی ٢٠٠٨ ئەو کاتەی لە یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی یاری دەکرد بوو بە باشترین یاریزانی جیھان[٥].


ژیانی کریستیانۆ رۆنالدۆ لە سەرەتاوە تا کۆتایی:
ناونرا ڕۆناڵدۆ لەسەر ناوی سەرۆکی پێشووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕۆنالد ڕیگان کە باوکی ڕۆناڵدۆ زۆر پێی سەرسام بوو. لە تەمەنی منداڵیدا ، جارێکیان سەری مامۆستاکەی بە کورسی شکاند چونکە مامۆستاکە گاڵتەی بە ڕەگەزی ڕۆناڵدۆ کردبوو کە خەڵکی شاری مادێریانە و ناوچەیەکی هەژارنشینە. باوکی ڕۆناڵدۆ خۆزێ دینیس بەهۆی ئالودەبوون بە زۆر خواردنەوەی مەی تووشی نەخۆشی جگەر هات و کۆچی دوایی کرد کاتێک ڕۆناڵدۆ تەمەنی ٢٠ ساڵ بوو.لە ساڵی ٢٠٠٧ ڕۆناڵدۆ پەڕتوکی ژیاننامەی خۆی بڵاوکردەوە بە ناوی ” ساتەکان ” . لەگەڵ یەکێک لە خوشکەکانی دوکانێکی بۆتیکیان کردەوە (پۆشاک) بە ناوی ” CR7 ” کە ئێستا ئەو دوکانە دوو لقی هەیە و هەردووکیان لە پرتوگالە لە شارەکانی لیشبۆنە و مێدیرا،جوانترین خانمە ئەکتەر لای ڕۆناڵدۆ ئانجەلینا جولیە هەمیشە ئارەزووی لەکارەکانی ئەو هوونەرمەندەیە وە ڕۆناڵدۆ زۆر ئارەزوو لەکڕینی ئۆتۆمبێڵ دەکات تا ئێستا چەندەها ئووتمبێلی تایبەت و گرانبەهای کڕیوە لەوانە فیڕاڕی و ئۆدی و هیتر ، جگە لە پۆرتوگالی زمانەکانی ئیسپانی و ئینگلیزی بە باشی دەزانێت
پەیوەندی خۆشەویستی:
ڕۆناڵدۆ پێشتر پەیوەندی سۆزدار لەگەڵ هەریەکە لە لوانا بیلێتی ، ئیمۆجین تۆماس ، نێریدا گالاردۆ ، نیکی گازیان ، کارینا باچی ، مێرکۆ ڕۆمێرۆ ، میرێلا گریسلاس ، پاریس هیڵتۆن ، کیم کارداشیان ڕافایلۆ فیکۆ و ئەلایس گۆدوین و جیما ئەتکینسن و ماریا شه‌راپۆڤا هەبووە ، وە لە سەرەتاکانی ساڵی ٢٠١٠ تا ئێستا پەیوەندی لەگەڵ ئایرینا شایکی کچە نمایشکاری رووسی هەیە .
لە ٢٠١٠/٧/٣ ڕۆناڵدۆ لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی فەیسبووک و تویتەر ئاشکرایکرد کە بووەتە باوک و کوڕەکەی ناونا کریستیانۆ . ڕۆناڵدۆ یەکەم کەسی نا ئەمریکی بو کە ژمارەی هاندەرەکانی لە فەیسبووک لە ١٠ ملیۆن کەس تێپەڕێت . ژمارەی هاندەرانی ڕۆناڵدۆ لە فەیسبووک لە ئێستادا زیاد لە ٥٠ میلیۆنە و بە بێ ڕکابەر لە پێش گشت یانە و یاریزانە وەرزشییەکان دێت .
ژیانی وەرزشی لەگەڵ یانەکان:
ڕۆناڵدۆ لە تەمەنی ٨ ساڵیدا پەیوەندی کرد بە یانەی ئەندۆرینها کە باوکی لەو یانەیە وەک باخەوان کاری دەکرد ، لە ساڵی ١٩٩٥ پەیوەندی کرد بە یانەی لۆکاڵی ناسیۆناڵ و نازناوی خولەکەی لەگەڵ ئەو یانەیە بەدەست هێنا . ڕۆناڵدۆ چانسی تاقیکردنەوەی پیدرا لە یانەی سپۆرتینگ لیشبۆنە و بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە ژێر تاقیکردنەوەدابوو . دوای ئەو سێ ڕۆژە ڕاستەوخۆ لە ئەکادیمیای سپۆرتینگ وەرگیرا ، ڕۆناڵدۆ بووە یەکەم یاریزانی لە مێژووی ئەکادیمیاکە کە یاری بۆ سپۆرتینگی خوار ١٦ ساڵ و خوار ١٧ ساڵ و تیپی دووەمی سپۆرتینگ و تیمی یەکەمیش ئەنجام بدات .
کاتێک تەمەنی ١٥ ساڵ بوو ڕۆناڵدۆ تووشی نەخۆشی دڵەڕاوکێ هاتبوو ، کە دوورنەبوو بەو هۆیەوە بەیەکجاری لە یاریکردن دوورکەوتایەتەوە ، دوای ئەوە نەشتەرگەرییەکی بۆ ئەنجامدرا بە لێزەر . دوای ٣ ڕۆژ لە نەشتەرگەرییەکە ڕۆناڵدۆ گەڕایەوە مەشقەکان . لە یەکەم یاری خۆیدا لەگەڵ تیپی یەکەمی سپۆرتینگ دوو گۆڵی بۆ یانەکەی تۆمارکرد لەو یارییەی سپۆرتینگ ٣-٠ لە مۆریێرێنسی بردەوە.
لەگەڵ سپۆرتینگ لیشبۆنەی پرتووگالی:
سەرەڕای بچووکی تەمەنی لە نیوان ساڵانی ٢٠٠١ بۆ ٢٠٠٣ ڕۆناڵدۆ ٢٥ یاری بۆ سپۆرتینگ ئەنجامدا . جیرارد هۆولیەری ڕاهێنەری لیڤەرپوول یەکەم کەس بوو درکی بە تواناکانی کرد کاتێک تەمەنی ١٦ ساڵ بوو بەڵام بەرپرسانی یانەکە داواکەی هۆولیەریان رەتکردەوە بە بیانووی ئەوەی تەمەنی بچووکە و زۆری ماوە گەشە بکات . لە هاوینی ٢٠٠٣ سپۆرتینگ لیشبۆنە ٣-١ شکستی بە مانچێستەر یونایتد هێنا و ڕۆناڵدۆ ئاستێکی بەرزی لەگەڵ سپۆرتینگ پێشکەش کرد . ئەوەش سەرنجی سێر ئەلێکس ڤیرگەسۆنی ڕاهێنەری ڕاکێشا و خودی یاریزانەکانی مانچستەریش داوایان لە یانەکەیان کرد پەلە بکەن لە کڕینی ڕۆناڵدۆ.
ڕۆناڵدۆ لەگەڵ مانچێستەر یونایتدی ئنگلیزی:
ڕۆناڵدۆ بووە یەکەم یاری پرتوگالی لە مێژووی مانچێستەر یونایتد کاتێک بەرامبەر بە ١٥ ملیۆن یۆرۆ گوێزرایەوە بۆ ئینگلتەرا . ڕۆناڵدۆ سەرەتا داوای درێسی ژمارە ٢٨ی کرد هەمان ئەو ژمارەیەی کە لە سپۆرتینگ دەیبۆشی ئەمەش بۆ ئەوەی فشاری زیاتر نەخاتە سەرخۆی لەگەڵ مانچێستەر چونکە ئەو ژمارەیە پێشتر ئەفسانە مێژووییەکانی وەک جۆرج بێست و برایان ڕۆبسۆن و ئێریک کانتۆنا و دەیڤد بێکهام پۆشیبوویان . ڕۆناڵدۆ لەوبارەیەوە دەڵێت ” کاتێک چوومە مانچێستەر، ڤیرگەسۆن لێی پرسیم چ ژمارەیەکت دەوێت و وتم ٢٨ ، بەڵام ئەو وتی نەخێر . تۆ ژمارە ٧ دەپۆشیت ، لەو کاتەوە ناچارکرام کە هەموو هەوڵێکم بخەمەگەڕ بۆ ئەوەی ئەو ژمارەیە بە بەرزی ڕابگرم و ئەو شانازییە نەشێوێنم کە پیم بەخشرابوو.
ڕۆناڵدۆ یەکەم یاری خۆی لەگەڵ مانچێستەر لە یاری بۆڵتۆن بوو کاتێک لە خولەکی ٦٠ بەشداریکرد و مانچستەر یارییەکەی ٤-٠ بردەوە . یەکەم گۆڵی خۆشی بەرامبەر بە پۆرتسمۆث تۆمارکرد لە ٢٠٠٣/١١/١ لە ڕێگای لێدانی ڕاستەوخۆ.
ڕۆناڵدۆ بە درێسی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئنگلیزی
لە ٢٠٠٥/٨/٢٩ گۆڵی ژمارە ١٠٠٠ی یانەی مانچێستەری تۆمارکرد لەو یارییەی مانچیستەر ٤-١ دۆڕا بە میدڵزبرۆو . دوای تۆمارکردنی ١٠ گۆڵ لەلایەن خەڵاتی تایبەتی ” فیفپرۆ ” ی پێبەخشرا وەکو باشترین یاریزانی لاوی ساڵی ٢٠٠٥.
لە وەرزی ٢٠٠٦-٢٠٠٧ ڕۆناڵدۆ بۆ یەکەمجار زیاد لە ٢٠ گۆڵی تۆمارکرد و یەکەم نازناوی خولی ئینگلیزی لەگەڵ مانچێستەر بەرزکردەوە . لە هەردوو مانگی ١١ و ١٢ی ٢٠٠٦ خەلاتی باشترین یاریزانی مانگی پریمەرلیگی پێبەخشرا.
دوابەدوای پروپاگندەکان کە باس لە گواستنەوەی دەکرا بۆ ڕیاڵ مەدرید بەرامبەر بە ٨٠ ملیۆن یۆرۆ لە ساڵی ٢٠٠٧ ، ڕۆناڵدۆ بۆ پێنج ساڵ گرێبەستەکەی لەگەڵ مانچستەر تازەکردەوە بەرامبەر بە موچەیەکی ١٢٠ هەزار پاوەندی لە یەک هەفتەدا . کە بە هەر پێنج ساڵەکە دەیکرا ٣١ ملیۆن پاوەند . بەوەش بووە خاوەن زۆرترین موچە لە مێژووی یانەکەدا.
ڕۆناڵدۆ هەر لەو ساڵەدا خەڵاتی باشترین یاریزانی فیدراسیۆنی یاریزانە پیشەگەرەکان و باشترین یاریزانی لاوی فیدراسیۆنی یاریزانە پیشەگەرەکانی پێبەخشرا کە بووە دووەم یاریزان لە یەک ساڵدا هەردوو خەڵاتەکەی پێببەخشرێت لە دوای ئاندی گرەی کە لە ساڵی ١٩٧٧ بەدەستی هێنابوو . دوای ئەو دوو خەڵاتە ڕۆناڵدۆ خەڵاتی هاندەرانی فیدراسیۆنی یاریزانە پیشەگەرەکانیشی وەرگرت و بووە یەکەم یاریزان هەر سێ خەڵاتەکەی فیدراسیۆنەکە وەربگرێت .
ڕۆناڵدۆ وەرزی ٢٠٠٧-٢٠٠٨ ی بە کارتێکی سوور دەست پێکرد کاتێک لیدانێکی سەری ئاڕاستەی ڕیچارد هیوزی یاریزانی یانەی پۆرتسمۆز کرد و ڕۆناڵدۆ سێ یاری سڕکرا ، دوای ئەوە ڕۆناڵدۆ وتی لەو ڕووداوەوە فێرە ئەزموونێکی باش بووە و جارێکی دیکە ڕێگە نادات یاریزانی یانەی بەرامبەر هەڵیبخەڵەتێنن و بە دەرکردنی بدەن .
ڕۆناڵدۆ پلەی دووەمی تۆپی ئاڵتونی بەدەست هێنا لە ساڵی ٢٠٠٧ کاتێک ڕیکاردۆ کاکا تۆپەکەی بەرز کردەوە ، هەروەها پلەی سێهەمی باشترین یاریزانی فیفای پیبەخشرا لە دوای کاکا و میسی .
کریس یەکەم هاتریکی خۆی لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠٠٨ تۆمارکرد کاتێک مانچستەر ٦-٠ نیوکاسڵی بردەوە و پێشەنگی خولی ئینگلیزی گرتەدەست .
لە ٢٠٠٨/٣/١٩ بۆ یەکەمجار ڕۆناڵدۆ شارەی کاپتنی وەرگرت لە یاری بەرامبەر بۆڵتۆن کە مانچستەر ٢-٠ یارییەکەی بردەوە و هەردوو گۆڵەکەش ڕۆناڵدۆ تۆماری کرد . بەو دوو گۆڵە ژمارەی گۆڵەکانی گەیاندە ٣٣ گۆڵ و بووە یەکەم یاریزان لە مێژووی یانەکە ئەو ژمارەیە تۆماربکات لە یەک وەرزەدا و ڕیکۆردی جۆرج بێستی شکاند کە ٣٢ گۆڵ بوو . بەوەش وازی نەهێنا و کۆی گۆڵەکانی گەیاندە ٣٥ گۆڵ لە ٣٧ یاری ناوخۆیی ئینگلتەرا و خەڵاتی قاچی زێڕینی ئەو ساڵەی پیبەخشرا.
لە ٥/٢١ یاری کۆتایی خولی پاڵەوانەکان ئەنجامدرا لە نێوان مانچستەر یونایتد و چێلسی ، ڕۆناڵدۆ گۆڵی پێشکەوتنی تۆمارکرد بەڵام چێلسی ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە و یارییەکە ١-١ بەکۆتاهات . لە کاتی لێدانە سزا یەکلاکەرەوەکاندا ڕۆناڵدۆ گۆڵی تۆمارنەکرد و چێلسی یەک هەنگاو دووربوو لەبەدەست هێنانی نازناوەکە بەڵام جۆن تێریش تۆپەکەی فڕیدایە دەرەوەی یاریگا و مانچستەر نازناوەکەی بەرزکردەوە .
لە هاوینی ٢٠٠٨ سکای سپۆرت ئاشکرایکرد ڕۆناڵدۆ دەیەوێت ڕووبکاتە ڕیاڵ مەدرید ئەگەر یانەکە هەمان ئەو برە پارەیەی پێشکەش بکەن کە بەڵێنیان دابوو، پاشان مانچستەر یونایتد سکاڵای لەسەر ڕیاڵ تۆمارکرد بە تۆمەتی گفتوگۆی نهێنی لەگەڵ ڕۆناڵدۆ بەڵام فیفا ڕەتیکردەوە هیچ کاردانەوەیەکی هەبیت دژی ڕیاڵ .
لە ٧/٧ نەشتەرگەرییەکی لەسەر ئاستی پاژنەی پێ بۆ ئەنجامدرا و تاوەکو مانگ٩ لە یاریگاکان دابڕا . بەڵام لە یاری جامی خولی ئینگلیزیدا بەرامبەر بە میدڵزبرۆو دوو گۆڵی تۆمارکرد گەڕایەوە سەر سکەی گۆڵ تۆمارکرد . لە ٢٠٠٨/١١/١٥ ڕۆناڵدۆ لە یاری بەرامبەر بە ستۆک ستی گۆڵی ژمارە ١٠٠ و ١٠١ی خۆی بۆ شەیتانە سوورەکان تۆمارکرد لەو یارییەی مانچستەر ٥-٠ یارییەکەی بردەوە. کە بەوە توانی گۆڵ لە هەر ١٩ یانەکەی خولی ئینگلیزی تۆماربکات .
لە ١٢/٢ ڕۆناڵدۆ بووە یەکەم یاریزانی مانچستەر خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی پێببەخشرێت لەوەتەی ساڵی ١٩٦٨ کاتێک جۆرج بێست ئەو نازناوەی پێدرابوو . ڕۆناڵدۆ ٤٤٦ خاڵی کۆکردەوە بە جیاوازی ١٦٥ خاڵ لەگەڵ لیۆنێل مێسی خاوەن پلەی دووەم . پاشانیش خەڵاتی باشترین یاریزانی فیفای پێبەخشرا و بووە دووەم پرتوگالی لە دوای لویس فیگۆ وەک باشترین یاریزان هەلبژێردرێت.
لە میانەی ئەو ساڵەدا و لە خولی پاڵەوانەکان ڕۆناڵدۆ لە دووری ٤٠ یاردە گۆڵی لە یانەی پۆرتۆ تۆمارکرد و ئەو گۆلەش وەکو جوانترین گۆڵی ساڵ دەستنیشانکرا.
هەرچەندە لەو وەرزەدا ٤ یاری لە وەرزی ڕابردوو زیاتر ئەنجامدابوو بەڵام ڕێژەی گۆڵەکانی دابەزی و ٢٦ گۆڵی تۆمارکرد .
لە ٢٠٠٩/٦/١١ مانچێستەر یونایتد گرێبەستێکی ڕیاڵ مەدریدی پەسەند کرد بە بری ٨٠ ملیۆن پاوەند بۆ فرۆشتنی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ، کە بەوە بووە گرانترین یاریزان لە مێژووی تۆپی پێ دا تاوەکو ئێستا.
ڕۆناڵدۆ لەگەڵ ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی:
لە ٦/٢٦ ڕیاڵ مەدرید بە فەرمی ڕایگەیاند ڕۆناڵدۆیان کڕیووە و لە لە ٧/١ پێشکەش بە هاندەرانیان کرد . لەو بەروارەدا و لە ڕۆژێکی مێژوویدا ٨٠ هەزار هاندەر لە ناو یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ ئامادەبوون بۆ پێشوازی لە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ . گرێبەستەکەی ڕۆناڵدۆ لەگەڵ ڕیاڵ بۆ ماوەی ٦ ساڵە و سزای هەڵوەشاندنەوەشی ١ ملیار یۆرۆیە . لە ٧/٦ درێسی ژمارەی ٩ی لەلایەن ئەلفرید دی ستیفانۆوە پێبەخشرا و بۆ ماوەیەکی کاتی بووە CR9 بەهۆی ڕاول گۆنزالیسی ئەفسانەی یانەکەوە کە درێسی ژمارە ٧ی دەپۆشی ، بەڵام لە دوای ڕۆیشتنی ڕاول جارێکی دیکە CR7 گەڕایەوە .
ڕۆناڵدۆ بە درێسی یانەی شاهانە:
لە ٨/٢٩ ڕۆناڵدۆ یەکەم یاری لە لایگا ئەنجامدا و گۆڵی تۆمارکرد . لە یەکەم یاری خۆیشیدا لە خولی پاڵەوانەکان لەگەڵ ڕیاڵ دوو گۆڵی تۆمارکرد لەو یارییەی مەدرید ٥-٢ لە زیورخی بردەوە. دوای تۆمارکردنی گۆڵێک لە ڤیاڕیاڵ بووە یەکەم یاریزان کە لە یەکەم چوار یاری خۆیدا لەگەڵ یانەکە گۆڵ لە هەرچواریدا گۆڵ تۆماربکات . لە یاری نێودەوڵەتی پرتوگال و هەنگاریا لە ١٠/١٠ ڕۆناڵدۆ پێکرا و تاوەکو ١١/٢٥ نەگەڕایەوە . ڕۆناڵدۆ بۆ یاری کلاسیکۆی بەرامبەر بەرشلۆنە گەڕایەوە و ڕیاڵ ئەو یاریەی دۆڕاند . لە یاری بەرامبەر بە ئەلمێریا کە ٤-٢ بردیانەوە یەکەم کارتی سووری لەگەڵ ڕیاڵ وەرگرت و لێدانێکی سزاشی لەدەستدا. لە ٢٠١٠/٥/٥ ڕۆناڵدۆ یەکەم هاتریکی خۆی لەگەڵ ڕیاڵ تۆمارکرد . لە کۆتایی وەرزدا ڕۆناڵدۆ و هیگواین پیکەوە ٥٣ گۆڵیان بۆ مێرەنگی تۆمارکرد کە ئەوەش بەرزترین ڕێژەی گۆڵ تۆمارکردنی دوو یاریزانە لە مێژوودا. لە وەرزی ٢٠١٠ – ٢٠١١ ڕاول ڕیاڵی جێهێشت و جارێکی تر درێسی ژمارە ٧ی پۆشی . لە ٢٣ی ئۆکتۆبەر لە یاری بەرامبەر ڕاسینگ چوار گۆڵی تۆمارکرد و بۆ یەکەمجار ڕۆناڵدۆ سوپەر هاتریکی تۆمارکرد و لەو مانگەدا بە تەنیا ١١ گۆڵی تۆمارکرد. لە سەرەتای ساڵی ٢٠١١ ـەوە ڕێژەی گۆڵەکانی ڕۆناڵدۆ بە شێوەیەکی خەیاڵی ڕوو لە زیادی کرد ، بە چەشنێک هەرزوو بە گۆڵکارە مێژووییەکانی ڕیاڵ مەدرید بەروارد کرا وەکو ڕاول و دی ستیفانۆ و هوگۆ سانچێز . ئەو ئاستە بێ وێنەی ڕۆناڵدۆ لە یاری بەرامبەر بە خیتافی دەستی پێکرد ، کاتێک دوو گۆڵی تۆمارکرد لەو یارییەی ٣-٢ بردیانەوە . دوای ئەو یارییە هاتریکێکی دیکەی تۆمارکردو گۆڵێکی بۆ ڕیکاردۆ کاکا دروست کرد کە یەکەم گۆڵی کاکا بوو لە دوای چاک بوونەوەی لە پێکانەکەی ، بە تێپەڕبوونی کات زیاتر نزیک دەبووەوە لە ژمارە پێوانەییەکەی هوگۆ سانچێز و تیلمۆ زارا کە ٣٨ گۆڵیان لە خولی ئیسپانی تۆمارکردبوو، دواجار بەتۆمارکردنی ٤١ گۆل ئەو ڕیکۆردەشی شکاند سەرەڕای دوو جار دوورکەوتنەوەی لە پێکان و تۆمارکردنی تەنیا ٢ گۆڵ لە مانگێکدا ، ڕۆناڵدۆ لە مانگی چوار بە گڕوتینێکی زۆرەوە گەڕایەوە و بە گۆڵبارانکردنی یانەکان کۆی گۆڵەکانی گەیاندە ٤٢گۆڵ پاشان لە تێکشکاندنی سیڤیلیا جارێکی تر سوپەرهاتریکی تۆمارکرد و کۆی گۆڵەکانی لە گشت بۆنەکان گەیاندە ٤٦ گۆڵ و ژمارە پێوانەییەکەی ڕابردووی لەگەڵ مانچێستەر تێپەڕاند کە ٤٢ گۆڵ بوو . لە ٥/١٥ لە یاری بەرامبەر بە ڤیاڕیاڵ کە ریاڵ مەدرید ٣-١ بردییەوە
لە دواین یاری وەرزی ٢٠١٠-٢٠١١ شدا بەرامبەر بە ئەلمیریا دوو گۆڵی دیکەی تۆمارکرد و بووە یەکەم یاریزان لە مێژووی لالیگا ٤٠ گۆڵ تۆماربکات کە زۆرێک دەڵێن ٤١ بەهۆی ئەو گۆڵەی لە یاری بەرامبەر بە ڕاسینگ سانتاندێر تۆمارکرا و بە ناوی پیپی بەرگریکار نوسرا .
جارێکی دیکە خەڵاتی پێلاوی ئاڵتونی پێدرا کە دەدرێت بەو یاریزانەی زۆرترین گۆڵ لە یارییە ئەوروپییەکان تۆماردەکات و بووە یەکەم یاریزانیش کە ئەو نازناوە لە دوو خولی جیاوازدا بەدەست بهێنێت. ڕۆناڵدۆ لەو وەرزەدا ٥٣ گۆڵی لە یارییە فەرمییەکاندا تۆمارکرد.
لە خۆئامادەکارییەکان بۆ وەرزی ٢٠١١-٢٠١٢ لە یاریبەرامبەر بە چیڤاز گوادالاخارا لە نیوەی دووەم بەشداری کرد و هاتریکی تۆمارکرد . ستایشێکی زۆری یاریزانەکە کرا لە میانەی یارییە خۆ ئامادەکارییاکان و هەموو بە پەرۆشەوە چاوەڕوانی دەستپیکردنی وەرزی و گۆڵەکانی ڕۆناڵدۆ بوون . ڕۆناڵدۆ لە ٢٠١١/٨/١٧ لە یاری گەڕانەوەی جامی سوپەری ئیسپانیا بەرامبەر بە بەرشلۆنە کۆی گۆڵەکانی لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید گەیاندە ١٠٠ گۆڵ لە تەنها ٢ ساڵدا .
لە یەکەم یاری وەرزی تازەشدا بەرامبەر ڕیاڵ زاراگۆزا هاتریکی تۆمارکرد و زلهێزی خۆی لەم وەرزەشدا دووپاتکردەوە.
کاسترۆڵ کە ڕیزبەندییەکی فەرمییە بۆ وەرزشکاران ڕاپۆرتێکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە بە ناوی ” ڕۆناڵدۆ : تاقیکراوەتەوە بۆ سنووردارکردن ” تێیدا گشت لایەنەکانی شێوازی یاریکردنی ڕۆناڵدۆ و گشت ئەو پێگانەی کە یاری تێدا کردووە خرایە ڕوو . پاشان ئەو تاقیکردنەوەیە وەکو باشترین یاریزان کە زۆرترین تایبەتمەندی هەیە و دەتوانێت لە زۆرترین شوێن و بارودۆخدا یاری بکات دەستنیشانکرا.
ناوبراو تاوەکو کۆتایی هەفتەی دەیەم بە تۆمارکردنی ١٠ گۆڵ لە پێشەنگی گۆڵکارانی لالیگا دێت.
ژیانی وەرزشی لەگەڵ هەڵبژاردەی پرتووگال:
ناوبراو بۆ یەکەمجار لە ٢٠٠٣/٨/٢٠ بانگهێشتی ڕیزەکانی هەڵبژاردەی پرتوگال کرا لە یاری بردنەوە بەرامبەر کازاخستان .
ڕۆناڵدۆ لەیاریەکی هەڵبژاردەی پرتووگال
ڕۆناڵدۆ لە یۆرۆی ٢٠٠٤
ڕۆناڵدۆ بانگهێشتی جامی نەتەوەکانی ئەوروپای ٢٠٠٤ کرا ، یەکەم گۆڵی خۆی بەرامبەر بە یۆنان تۆمارکرد لەو یارییەی ٢-١ دۆڕان ، وە هەروەها لە بردنەوەش بەسەر هۆڵەندا ٢-١ لە قۆناغی چارەگی کۆتایی گۆڵی دووەمی تۆمارکرد . سەرەڕای تۆمارکردنی تەنیا دوو گۆڵ لە پێکهاتەی نمونەیی پاڵەوانێتییەکەدا هەڵبژێردرا .
[دەستکاری]ڕۆناڵدۆ لە جامی جیهانی ٢٠٠٦
لە پاڵاوتنەکانی جامی جیهانی ٢٠٠٦ دا ڕۆناڵدۆ گۆڵکاری دووەمی پاڵاوتنەکانی کیشووەری ئەوروپا بوو بە تۆمارکردنی ٧ گۆڵ . وە یەکەم گۆڵی خۆی لە جامی جیهانیدا بەرامبەر بە ئێران تۆمارکرد لە ڕێگای لێدانی سزا .
لە میانەی یاری ٢٠٠٦/٧/١ لە نێوان پرتوگال و ئینگلتەرا واین ڕوونی هاوڕێی گیانی بە گیانی ڕۆناڵدۆ کە ئەوکات پێکەوە لە مانچێستەر یونایتد یاری دەکرد بە کارتی سوور لە یارییەکە دەکرا دوای فاوڵێک لەسەر ڕیکاردۆ کارڤالیۆ . پاش ئەو ڕووداوە ڕۆژنامەکانی ئینگلتەرا ڕۆناڵدۆیان بە هۆکاری دەرکردنی ڕوونیزانی چونکە دوای فاوڵەکە ڕۆناڵدۆ راستەوخۆ روویکردە ناوبژیوان و لە پاش ئاخاوتنەکەی ئەو ناوبژیوان ڕوونی دەرکرد . دوای یارییەکە ڕۆناڵدۆ دووپاتی کردەوە ئەو و روونی هەر هاوڕێن بەڵام ڕوونی ڕۆناڵدۆی بە دوژمن ناوبرد و بۆ ماوەیەک پەیوەندی نێوانیان بارگرژی تێکەوت . بەهۆی فشاری بەردەوامی ڕۆژنامەکان لەسەر ڕۆناڵدۆ و تۆمەتبارکردنی یاریزانەکە بڕیاری جێهێشتنی مانچستەریدا و لە لێدوانێکدا بۆ مارکا ڕایگەیاند دەیەوێت رووبکاتە ڕیاڵ مەدرید . بەڵام پاشان سێر ئەلیکس ڤێرگەسۆن ، کارلۆس کیرۆشی ڕاهینەری یاریدەدەری خۆی کە هاوڵاتی ڕۆناڵدۆیە ناردە لای یاریزانەکە و بارودۆخەکە هێورکرایەوە و ڕۆناڵدۆ و ڕوونیش ئاشت بوونەوە.
لە دوای جامی جیهانی یەک ڕۆژ لە دوای ئەوەی بوو بە ٢٢ ساڵ لە بەرواری ٢٠٠٧/٢/٢ بۆ یەکەمجار بووە کاپتنی پرتوگال لە یاری دۆستانەی بەرامبەر بە بەڕازیل هۆکاری بوون بە کاپتنی ڕۆناڵدۆ ئەوە بوو سەرۆکی پێشووی تۆپی پێی پرتوگال کارلۆس سیلڤا کە پێش ٢ ڕۆژ بەر لە یارییەکە مرد وەسێتی کردبوو ڕۆناڵدۆ لەو یارییەدا کاپتن بێت سەرەڕای بچوکی تەمەنی .
ڕۆناڵدۆ و مێسی لەکاتی وەرگرتنی دیاریەک
یۆرۆی ٢٠٠٨:
لە میاننەی پاڵاوتنەکانی جامی نەتەوەکانی ئەوروپای ٢٠٠٨ ڕۆناڵدۆ ٨ گۆڵی تۆمارکرد و گۆڵکاری دووەمی پاڵەوانێتییەکە بوو . بەڵام لە میانەی یۆرۆی ٢٠٠٨ تەنیا یەک گۆڵی تۆمارکرد و لە قۆناغی چارەگی کۆتایی بەرامبەر بە ئەلمانیا تووشی شکست هاتن .. دوای ئەوەی لە مانگی حەوتی ٢٠٠٨ کارلۆس کیرۆش بووە ڕاهینەری پرتوگال ڕۆناڵدۆی وەک کاپتنی یەکەمی تیمەکەی دەستنیشانکرد.
جامی جیهانی ٢٠١٠:
لە ٢٠١٠/٦/١٥ لە یاری یەکەمی پرتوگال بەرامبەر بە کۆتدیڤوار ڕۆناڵدۆ بە توندی لێیدرا لەلایەن گای دیمێلی ئیڤواری ، پاش ئەوەی هەردوو یاریزانەکە بووە دەمەقاڵێیان هەردووکیان بە کارت لەلایەن ناوبژیوانەوە وەڵامیان درایەوە . هەرچەندە تۆپی پێی پرتوگال داوای سڕینەوەی کارتەکەی ڕۆناڵدۆی کرد بەو پێیەی فاوڵی لێ گیراوە بەڵام داواکەیان رەتکرایەوە.
کریس ئاستێکی باشی لە جامی جیهانی پێشکێش نەکرد . تاکە گۆڵی لە پاڵەوانێتییەکە لە یاری بردنەوە بوو بەسەر کۆریای باکور بە ئەنجامی ٧-٠ . کە یەکەم گۆڵی بوو بۆ پۆرتوگال لە دوای ١٦ مانگ. لە قۆناغی ١٦ پرتوگال لەلایەن ئیسپانیای پاڵەوانی جامەکە کرایە دەرەوە.
دەستکەوت و سەرژمێریەکان:
- لەگەڵ سپۆرتینگ لیشبۆنە : ٣١ یاری ئەنجامداوە – ٥ گۆڵی تۆمارکردووە
- لەگەڵ مانچستەر یونایتد : ٢٩٢ یاری ئەنجامداوە – ١١٨ گۆڵی تۆمارکردووە
- لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید – ١٠٣ یاری ئەنجامداوە – ٩٨ گۆڵی تۆمارکردووە.
کۆی گشتی یارییەکان : ٤٢٦ – کۆی گشت گۆڵەکان : ٢٢١.
لەگەڵ هەڵبژاردەی یەکەمی پرتوگال : ٣٠ گۆڵ لە ٨٥ یاری
نازناو و شانازییەکان:
لەگەڵ مانچستەر یونایتدی ئنگلیزی :
نازناوی خولی ئینگلیزی ( ٣ جار ) : ٢٠٠٦،٢٠٠٧،٢٠٠٨
جامی ئینگلتەرا ( ١ جار ) :٢٠٠٣
جامی خولی ئینگلیزی ( ٢ جار ) : ٢٠٠٥ ، ٢٠٠٨
جامی قەڵغانی یەکێتی ئینگلتەرا ( ١ جار ) : ٢٠٠٧
خولی پاڵەوانەکانی ئەوروپا ( ١ جار ) : ٢٠٠٨
جامی جیهانی یانەکان ( ١ جار ) : ٢٠٠٨.
لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید:
کۆپا دێل ڕەی ( ١ جار ) : ٢٠١٠
خوولی ئیسپانیا ناسراو بە لالیگا ٢٠١١ - ٢٠١٢
جامی سوپەری ئیسپانیا ٢٠١٢
نازناوە تاکە کەسییەکان:
پێکهاتەی نمونەیی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا : ٢٠٠٤
خەڵاتی براڤۆ : ٢٠٠٤
خەڵاتی تایبەتی باشترین یاریزانی گەنجی فیفپرۆ ( ٢ جار ) :٢٠٠٤،٢٠٠٥
باشترین یاریزانی پرتوگالی : ٢٠٠٦
پێکهاتەی نمونەیی خولی پاڵەوانەکان ( ٥ جار ) : ٢٠٠٣ ، ٢٠٠٦ ، ٢٠٠٧ ، ٢٠٠٨ ، ٢٠٠٩
یاریزانی سێر مات بەسبی ساڵ ( ٣ جار ) : ٢٠٠٣ ، ٢٠٠٦ ، ٢٠٠٧
پێکهاتەی نمونەیی جیهانی فیفپرۆ ( ٤ جار ) : ٢٠٠٦،٢٠٠٧،٢٠٠٨،٢٠٠٩.
خەڵاتی فیدراسیۆنی یاریزانە پیشەگەرانی ئینگلتەرا بۆ باشترین یاریزانی لاوی ساڵ : ٢٠٠٦
خەڵاتی فیدراسیۆنی یاریزانە پیشەگەرانی ئینگلتەرا بۆ باشترین یاریزانی ساڵ ( ٢ جار ) : ٢٠٠٦ ، ٢٠٠٧
خەڵاتی فیدراسیۆنی یاریزانە پیشەگەرانی ئینگلتەرا بەگوێرەی دەنگ هاندەران ( ٢ جار ) : ٢٠٠٦ ، ٢٠٠٧
خەڵاتی فیدراسیۆنی یاریزانە پیشەگەرانی ئینگلتەرا بۆ پێکهاتەی نمونەیی : ٢٠٠٥ ، ٢٠٠٦ ، ٢٠٠٧ ، ٢٠٠٨.
باشترین یاریزانی خولی ئینگلیزی ( ٢ جار ) : ٢٠٠٦ – ٢٠٠٧
باشترین یاریزانی مانگ لە خولی ئینگلیزی: یانزەی ٢٠٠٦ ، دوانزەی ٢٠٠٦ ، یەکی ٢٠٠٨ ، سێی ٢٠٠٨.
پێڵاوی ئاڵتونی پریمەرلیگ : ٢٠٠٧
گۆڵکاری خولی پاڵەوانەکان : ٢٠٠٧
پێلاوی ئاڵتونی ئەوروپا – ٢٠٠٧ – ٢٠١٠
باشترین هێرشبەری ئەوروپای ساڵ : ٢٠٠٧
باشترین یاریزان لە یانەیەکی ئەوروپی : ٢٠٠٧
باشترین یاریزانی جیهانی فیفپرۆ : ٢٠٠٧
دووەم باشترین یاریزانی جیهانی فیفا : ٢٠٠٨
خەڵاتی تۆپی پێی ئاڵتونی : ٢٠٠٨
خوڵاتی پۆشکاش بۆ جوانترین گۆڵ : ٢٠٠٩
گۆڵکاری جامی شای ئیسپانیا : ٢٠١٠
گۆڵکاری خولی ئیسپانی : ٢٠١٠.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085