

به‌پێی ڕاپۆرتی يه‌کێتييه‌که هه‌ريه‌که له (کريستيانۆ ڕۆناڵدۆ له پۆرتوگال) ، (مانوێل نۆيه‌ر له ئه‌ڵمانيا) ، (ئاريێن ڕۆبن له هۆڵاندا) سێ پاڵێوراوی سه‌ره‌کيين بۆ به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵاتی باش‌ترين ياريزانی کيشوه‌ری ئه‌وروپا بۆ وه‌رزی 2013-2014 .
هۆکاری هه‌ڵبژاردنی ئه‌م سێ ياريزانه‌ش له‌لايه‌ن يوفاوه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆبن يارمه‌تی هه‌ڵبژارده‌که‌ی دا له جامی جيهانیی 2014 هۆڵاندا بکاته خاوه‌نی پله‌ی سێيه‌می پاڵه‌وانێتييه‌که، هه‌روه‌ها نۆيه‌ريش له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانيا جامی جيهانیی 2014ی به‌ده‌ستهێنا و کريستيانۆ ڕۆناڵدۆش له‌گه‌ڵ ڕياڵ مه‌دريد جامی شای ئيسپانيا و چامپيۆنز ليگ و سوپه‌ری ئه‌وروپای به‌رزکرده‌وه.
