

له‌و باره‌یه‌وه رێكان جه‌مال وته‌بێژی به‌رگری شارستانی سلێمانی رایگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی ئاگاداركراینه‌وه كه رووداوێكی ئاگركه‌وتنه‌وه له‌گه‌ڕه‌كی ئاشتی هه‌یه، ده‌ستبه‌جێ تیمه‌كانمان گه‌یشتنه شوێنی رووداوه‌كه‌و زانرا كه ئاگره‌كه له‌به‌شی سه‌ره‌وه‌ی بینای باڵه‌خانه‌ی سیقه‌یه كه بانكی سیقه‌ی تێدایه و به‌شه‌كانی سه‌ره‌وه‌شی نوسینگه‌ی پارێزه‌رییه، دواتر ده‌ستبه‌جێ له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی سلێمانی ئاگره‌كه‌یان كۆنتڕۆڵكردو خۆشبه‌ختانه هیچ زیانێكی گیانی لێنه‌كه‌وتۆته‌وه.
وتیشی: ئه‌وه‌ی هه‌بوو ئاگره‌كه له رووكاری ده‌روه‌ی بیناكه كه‌وتبوه‌وه و هیچ شتێك له ناوه‌وه‌ی بیناكه نه‌سوتاو ته‌نها هه‌ندێ مادده‌ی پلاستیك و مادده‌ی ئه‌لكۆبۆنی روپۆشی بیناكه گڕی گرتبوو.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، تیمه‌كانیان لێكۆڵینه‌وه‌یان له هۆكاری كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه ده‌ستپێكردووه‌و تائێستاش هۆكاری ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه نه‌زانراوه.