نوێترین

recent

15/08/2014

قەرەیڵان : با داعش بزانێت کە گەلی کورد بێ خاوەن نییە

موراد قەرەیڵان فەرماندەی ھێزی پاراستنی گەل باڵی سەربازی پارتی کرێکارانی کوردستان ھۆشداریدایە تاقمی داعش و رایگەیاند ئەگەر پەلامارەکانیان بۆسەر ھەرێم و خۆرئاوای کوردستان رانەگرن، ئەوا بەجۆرێک بەپەرچیان دەدەنەوە کە پەشیمانییان بەسەردا بھێنن.
قەرەیڵان وتیشی: با داعش بزانێت کە گەلی کورد بێ خاوەن نییەو ئەگەرھاتوو ھێرشەکانیان رانەگرن، ئەوا ئەوەی تائێستا نەمانکردووە بەرامبەریان دەیکەن و وایان لێدەکەین پەشیمان ببنەوە لەو کارە دڕندانەی ئەنجامیان داون.
موراد قەرەیڵان سەبارەت بەو پرۆسە ئاشتییەی بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد لە تورکیا بەڕێوەدەچێت، تەئکیدیکردەوە لەوەی دەبێت بەمنزیکانە دانوستانەکان دەستپێبکەنەوەو ئەو لیژنانەش پێکبھێندرێن کە بۆ سەرخستنی پرۆسەکە پێویستن.
داواشی لە تورکیا کرد کە دەست لە سیاسەتی نکوڵی کردن و لەناوبردنی کورد ھەڵبگرێت و دان بە بوون و مافی خۆبەڕێوەبردنی گەلی کوردیشدا بنێت.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085