دواى ئه‌وه‌ى گروپه چه‌ته‌کانى داعش قه‌زاى شه‌نگالیان داگیرکرد ، به‌ده‌یان هه‌زار هاوڵاتىی ئێزدی، ئاوارەی چیای شەنگال بوون و ڕویان لەو کێوە کرد، تەنها ٦ گه‌ریلاى هەپەگە ( باڵی سەربازیی پەکەکە) که هاوڵاتیانى چیاى شه‌نگال ده‌پارێزن دوێنێ، کاتێك چەتەکانی داعش، هێرشی سەر چیاکەیان کرد، لەبەردەمیاندا، سینگی پۆڵاییان چەقاند و بەرخۆدانی مێژووییان تۆمار کرد و تا ئێواره ببه‌و شێوه‌یه ئه‌و داستانهى ئه‌وان تۆماریان کرد گیانى هه‌زاران هاوڵاتى له مردن رزگارکرد .
دواى کشانه‌وه‌ى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ی پارتی دیموکراتی کوردستان، له‌قه‌زاى شه‌نگال، رۆژى ٣ ى ئاب گروپه چه‌ته‌کانى داعش شه‌نگالیان داگیرکرد و زۆربه‌ى هاوڵاتیانى ئێزیدیش هانایان بۆ چیاى شه‌نگال برد . تائێستا له‌چیاى شه‌نگال به‌ده‌یان منداڵ له‌به‌ر نه‌بوونى ئاو و خواردهمهنى گیانیان له‌ده‌ستداوه و دوێنێش چه‌ته‌کانى داعش هه‌وڵیاندا چیاى شه‌نگال داگیر بکەن و ئاوارەکان کۆمەڵکوژ بکەن، به‌ڵام رووبه‌رووى وه‌ڵامێکى توند بوونه‌وه .
له‌کاتى هێرشه‌که‌دا ئه‌وه‌ى چه‌ته‌کان چاوه‌روانیان نه‌ده‌کرد روویدا و رووبه‌رووى به‌رخۆدانێکى مه‌زن بوونه‌وه . تەنها ٦ گه‌ریلاى هێزه‌کانى هەپەگە، که هاوڵاتیانى ئه‌و شوێنه ده‌پارێزن و به‌ته‌نیا رووبه‌رووى چه‌ته‌کان بوونه‌وه و دواى داستانێکى بێ وێنه‌ى قاره‌مانى گه‌ریلاکان ، چەتەکان ناچار بوون پاشەکشە بکەن و ژمارەیەکی زۆریشیان لێ کوژرا و تەرمەکانیان لەدووای خۆیان بەجێهێشت.
پێنوسهكان
