“لا يَشْكُرُ اللهَ مَن لا يَشْكُرُ الناسَ"
بە ناوی پەیجی مزگەوت، سوپاسیەکی زۆر و بێ پایان دەکەین بۆ پەیجەکانی ئاژانسی وڵات و ئازانسی وڵات ڕیڵس و ئاژانسی وڵات گروپ کە بە درێژایی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان بە گرنگیدان و دڵسۆزی، کۆمەڵێک لە ڕەسم و ڤیدیۆ و چالاکییەکانی مزگەوتیان لە پەیجەکانی خۆیان بڵاوکردەوە و بوونە هۆی گەیاندنی ئەم فەزا ڕۆحانییە بۆ خەڵکی زیاتر.
لە سۆشیال میدیا زۆرن ئەوانەی کار دەکەن، بەڵام کەمن ئەوانەی لە پاڵ کارە سەرەکیەکەی خۆیان، دەتوانن هەوڵی گەورەتر بدەن و کاری گەورەتر بکەن و بە کار و هەڵسوکەوتیان خەیر و سوود بگەیەنن بە خەڵک و کۆمەڵگا. ئەم جۆرە هەوڵانە نیشانەی دڵسۆزی و بەرپرسیاریەتی بەرزە.
ئێمە زۆر سوپاسگوزارین بۆ کاتیان، هەوڵیان و گرنگیدانەکانیان، هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی زیاتریان بۆ دەخوازین.
