ماڵپەڕێکی ئەمریکی لەزاری بەرپرسێکی ئەمریکی بڵاویکردوەتەوە، لە چەند ڕۆژی ڕابردودا کەناڵێکی پەیوەندی ڕاستەوخۆ لەنێوان ستیڤ ویتکۆف نوێنەری ئەمریکا و عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران چالاک کراوەتەوە.
ماڵپەڕی "ئاکسیۆس"ی ئەمریکی، لە زاری دوو سەرچاوەیەوە ئاماژەی بەوەکردوە،" عەباس عێراقچی نامەیەکی بۆ ستیف ویتکۆف ناردوە و تێیدا سەرنجی لەسەر کۆتاییهێنان بە جەنگی نێوان ئێران و ئەمریکا بوە ".
ئاکسیۆس باسی لەوەشکردوە،" ڕون نییە ئەو پەیامانەی لە نێوان عێراقچی و ویتکۆفدا ئاڵوگۆڕ کراون چەند جەوهەریی بون، بەڵام ئەمە یەکەم پەیوەندیی نێوان هەردوو وڵاتە لە دوای زیاتر لە دوو هەفتە جەنگی نێوانیان ".
