ەكاتی گەڕانەوەی لە ئەركی خۆی لە گوندەكانی سنووری خانەقین بۆ سنووری قەزای كفری، پێشمەرگەیەک لە بازگەی (باوە مەحموود) لەگەڵ هێزەكانی حەشدی شەعبی تووشی دەمەقاڵێ دەبێت و لە دواوە دەستڕێژی گولـلەی لێ دەكەن و بە سەختی برینداری دەكەن.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 14ـی 3ـی 2026، پێشمەرگەیەكی لیوای سێی پیادەی گەرمیان، لەدوای كۆتاییهاتنی ئەركەكەی و لەكاتی گەڕانەوەی بۆ ماڵەوە، لە بازگەی (باوە مەحموود) لەلایەن هێزەكانی حەشدی شەعبییەوە تەقەی لێ دەكرێت و بە سەختی بریندار دەكرێ.
میدیاکانی پارتی دیموکراتی کوردستان ، ئەو پێشمەرگەیە، ئەركی لە گوندەكانی سنووری خانەقینە و بەخۆشی خەڵكی یەکێک لە گوندەكانی سنووری كفرییە، بۆ هاتوچۆكردن ڕێگای بازگەی (باوە مەحموود)ـی بەكار هێناوە، لەكاتی گەڕانەوەشیدا، تووشی دەمەقاڵێ دەبێت و دوای ئەوەی لە بازگەكە دوور دەكەوێتەوە دەستڕێژی گولـلەی لێ دەكەن و بەو هۆیەوە سێ فیشەكی بەر خۆی و فیشەكێكیش بەر ئۆتۆمبێلەكەی دەكەوێت.
هەر بەپێی زانیارییەكان، لە دوای ڕووداوەكەش، ئەو پێشمەرگەیە گەیەنراوەتە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی كەلار و پاشان بەهۆی
سەختیی برینەكەیەوە ڕەوانەی سلێمانی كراوە و ئێستا تەندروستی جێگیرە.

