لە بانگەشەی ھەڵبژاردندا ھەندێک لە دەزگاکانی راگەیاندن، رووبەڕووی ھێرشی ئەلیکترۆنی بوونەتەوەو لاپەڕەکانیان لە لایەن کۆمپانیای مێتا دەسوتێندرێت، بەوتەی شارەزاییەکی ئایتی کە بۆ ئاوێنە دواوە دەڵێت " سوتانی پەیجە کوردییەکان دەشێت لەلایەن کۆمپانیای هاکی روسییەوە ئەنجامدرابن".
ئاوێنە: د. مەزن ئیسماعیل، شارەزایی ئایتی و مامۆستای زانکۆ لەبارەی ئەو ھێرشە ئەلیکترۆنیانەوە بە ئاوێنەی راگەیاند "ئێستا ھەڵمەتی ھەڵبژاردنە پەیجە ئەکتیڤەکان دەکرێنە ئامانج، بەڵام ئەگەر پەیجەکە بزنس و کڕاوە بێت لەرێگەی راژەی بەشداربووان دەتوانن پەیجەکە بھێنرێتەوە، وە ئەوانە یەک لایەن نین کە ھێرشە ئەلیکترۆنیەکە دەکەن، بەڵکو بۆ ئەو حاڵەتەیە دەکرێت ھێرشی روسی یان کۆمپانیای مافیایی بەکاربھێنرێت، بەڵام ھەر بەشی یاساییەکە ماوە و دەتوانرێت لەرێگەی ژمارە و ئیمێڵ ھەژمارێکی بانکی چارەسەر بکرێت".
د. مەزن زیاتری ئاشکراکرد لەسەر ھۆکاری ھێرشە ئەلیکترۆنییەکان و وتی "ئەمە شەڕێکی راگەیاندنە، ھەندێک کۆمپانیا ھەیە بۆ کۆکردنەوەی پارە کار لەسەر ئەتاک دەکەن و لایەنی پەیوەندیدار بە کریپتۆ پارە دەنێرێت واتە لەژێرەوە (دارک وێب)ی پێدەڵێن، روسیا ژمارە یەکن لە ھاککردن و سوتانی ئەکاونتەکان لەگەڵ ریپۆرتکردن، چونکە سکویریتی و ماتماتیک و ئۆڵ رێدی ھاککەرەکان لەلای ئەوانە سیستمێکی مافیاگەری گەورەی تێدایە دژی شیوعتە، ھەروەھا بەھێزترین کۆدیان ھەیە لەشکاندنی کۆدەکان، بەڵام عێراق ھیچ سکویریتی نییە و سێرڤەرمان نییە و بەتەواوی کراوەیە بۆ ھەموو شتێک".
سەبارەت بەوەی ئایا ئەو ھێرشە ئەلیکترۆنیانە لەلایەن کێوە ئەنجام دەدرێت؟ ئەو شارەزای ئایتییە دەڵێت "ئەو جۆرە کەسانە نادۆزرێنەوە کە کێ ئەو کارەی کردووە، لەوانەیە کۆمپانیایەکی روسی بن لە لوبنان یان ئیمارات، چارەسەریش ئەوەیە لەکاتی بانگەشەی ھەڵبژاردن ئینتەرنێتەکانی عێراق لێبکرێتەوە یاخود خاوەن پەیجەکە لەترسی ھاک و ریپۆرت و ئینتەرنێتی عێراقی لێبکاتەوە و پۆرتەکان لاببرێت".
لەبارەی ئەوەی ھێرشەکان چۆن ئامانجی خۆی پێکاوە؟ د. مەزن ئیسماعیل وتی "دەشێت ئەو ھێرشە ئەلیکترۆنیانەی کراونەتە سەر پەیجە کوردییەکان ھەمان ئەو سیاسەتی پەیجەیە بێت کە ئیشی پێدەکرێت، بەنمونە ھەواڵێک یاخود وێنەیەک یان ڤیدیۆیەک کە نایاساییە یاخود کۆپی رایتی لەسەرە بکرێتە ئامانج، واتە خودی پۆستی نێو پەیجەکە
رایپۆرتی لێدراوە".
سەرچاوە میدیای ئاوێنە.
