لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سبەی پێنج شەممە ( ٢٠٢٥/١١/٦ ) مووچەی مانگێکی خانەنشینانی پێشمەرگە دابەش دەکرێت کە لەدوای ٢٠٢٥/١/١ خانەنشین بوونەو تا ئێستا لەلایەن حکومەتی فیدراڵەوە مووچەکانیان بۆ خەرج نەکراوە.
لای خۆشیەوە بەڕێز وەزیری دارایی و ئابووری بەڕێوبەرایەتی گشتی ژمێرکاری و گەنجینەکان و بانکەکانی ڕاسپارد سبەی سەرجەم ڕێکارەکان تەواو بکەن و مووچەیەکیان بۆ خەرج بکرێت.
هاوکات بەڕێوبەرایەتی خانەنشینی لە وەزارەتی پێشمەرگەو بەڕێوبەرایەتی گشتی خانەنشینی لە وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕاسپێردران بە زووترین کات دۆسیەی سەرجەم ئەو پێشمەرگەو ئەفسەرو پلەدارانە تەواو بکەن کە بڕیاری خانەنشینبونیان بۆ دەرچووە.
