نوێترین

recent

04/11/2025

عەزیز ڕەئووف,کە سلێمانی دەبێتە مەیتخانە.!

 








عەزیز ڕەئووف : کە سلێمانی دەبێتە مەیتخانە
ئەوەی دوو مانگە لە مەیتخانەی سلێمانی کەوتووە، تەنها تەرمی گەنجێک نەبوو کە لە شەوێکی هاویندا سوتێندرا، بەڵکو ئەوە ویژدانی مردووی ئێمە بوو.
ئەوەی دوو مانگە لە مەیتخانە پاڵکەوتووە تەنها جەستەی سارد و سڕی گەنجێک نەبوو، بەڵکو ئەوە قەڵەمی ڕۆشنبیرانی ئەم وڵاتە بوو،عەمامەی ویژدانی مەلاکان بوو، ویژدانی مردووی ئۆپۆزسیۆن بوو، مایکی درۆزنانەی ڕۆژنامەنوسان بوو، شکۆی شکاوی پارێزگار بوو.
تەرمێکی سارد و سڕ لەو مەیتخانەیەی سلێمانی غیرەتی هەموومانی دەرخست. تەرمی گەنجێک لە مەیتخانە، سلێمانی لە شاری هەڵمەت و قوربانییەوە گۆڕی بۆ شاری بێدەنگی و سەرکزکردن.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085