
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ محەمەد ئەلحەسسان، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبووەوە.
به‌يانيى پێنجشه‌ممه 3ی تەمووزی 2025، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیی له نوێنه‌رى تايبه‌تى سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان و سه‌رۆكى نێرده‌ى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاوكاريى عێراق (يوونامى) كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا، دۆخى سياسى و گشتيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى نێوان يوونامى و لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كان له عێراق و هه‌رێمى كوردستانيان تاوتوێ كرد و ده‌رباره‌ى دوايين پێشهاته‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و كاريگه‌رى و لێكه‌وته‌كانى به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌وه، بيروڕايان گۆڕييه‌وه.
لەم کۆبوونەوەیەدا نێچيرڤان بارزانى سوپاس و پێزانينى بۆ ڕۆڵى ديار و يارمه‌تيده‌رانه و هاوكارييه‌كانى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان و يوونامى له بواره جیاجياكاندا بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها ئاماده‌ييى هه‌رێمى كوردستانى بۆ پێشكه‌شكردنى هه‌موو ئاسانكارى و هه‌ماهه‌نگى و پشتگيرييه‌كى پێويست تا ماوه‌ى كۆتاييهاتنى ئه‌ركيان، نيشان دا.
لە بەرامبەردا محەمەد ئه‌لحه‌سسان ستايشى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان و يوونامیى بۆ هاريكاريى لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و جه‌ختى له گرنگيى پاراستنى عێراق له كێشه‌كانى ناوچه‌كه كرده‌وه.
هه‌روه‌ها هه‌ردوولا چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و لێكگه‌يشتنى نێوانيان به پێويست زانى كه له به‌رژه‌وه‌نديى ته‌واوى عێراقدايه و خزمه‌ت به پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى و گه‌شه‌سه‌ندنى وڵات ده‌كات.