
\
شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق: نەناردنی مووچە بووەتە بارگرانی بۆ سەر ژیانی هاووڵاتییان
بڕیاربوو، ئەم یەکشەممەیە مووچەی مانگی 5ــی مووچەخۆران ڕەوانە بکرێت و جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراقیش لەمبارەیەوە هاوخەمی خۆی بۆ نەناردنی مووچەی فەرمانبەران دەخاتەڕوو.
شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە بڵاوکراوەیەکدا سەبارەت بە نەناردنی مووچە رایدەگەیەنێت: "لێكەوتەکانی قەیرانی خەرج نەكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، کە بووەتە بارگرانییەکی راستەقینەو زیانێكی گەورە بۆ ژیانی هاووڵاتییان".
ناوبراو، لە درێژەی قسەکانیدا باسی لەوەشکرد: "دووبارەبونەوەی هێرشە تیرۆریستییەکان بۆ سەر دامەزراوە نەوتیی و ژیارییەكان لە هەرێم".
لە بڵاوکراوەکەدا ئاماژەی بەوەدەداتە: "پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان لەگەڵ وڵاتانی دۆست، دیارترین ئەو پرس و بابەتانە بوون، کە لە دیدارەكانماندا لەگەڵ باڵیۆزانی هەریەک لە وڵاتانی (ئۆسترالیا و رۆمانیا و روسیا) گفتوگۆمان لەبارەوە كرد".