
ئەمڕۆ دووشەممە، پەرلەمانی عێراق کۆبووەوە، بەگوێرەی کارنامەی دانیشتنەکە دەبوو لەبارەی ئاگرکەوتنەوەکەی کوت و هێرشە درۆنییەکانی سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان گفتوگۆ بکرێت، بەڵام بەپێی میدیای پارتی دانیشتنەکە کۆتاییهات و باسی هێرشە درۆنییەکان نەکرا.
ئەوە لەکاتێکدایە پێشتر دارا سێکانیانی ئەندامی ئەنجومەنی عێراق_یەکگرتوو ڕایگەیاند بوو: "لەدانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق باس لە هێرشە درۆنیەکانی سەر هەرێم دەکەن و داوا دەکەین لیژنەیەک بۆ ئەو بابەتە پێک بێنێت".
هاوکات زۆرینەی فراکسیۆنەکانی کوردستان بایکۆتی دانیشتنیەکەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراقیان کرد.