نوێترین

recent

25/07/2025

حکومەتی هەرێم:تاپارەی نەوت داهات لەدەستی ئێمەدا بوو مووچەمان لەکاتی خۆی دا دابەش دەکرد.


 \





وتەبێژی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم رایگەیاند، بەپێی رێککەوتنەکان داهاتی نەوت لە دەستی حکومەتی هەرێمدا نەماوە و دابینکردنی موچەی فەرمانبەران و شایستەداراییەکان بەپێی یاسای بودجە لە ئەستۆی حکومەتی عێراقە و پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حکومەتی کاربەرێکەری هەرێم راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، لە ئێستادا بەپێی رێککەوتنەکان لەگەڵ حکومەتی عێراق داهاتی نەوت لە دەست حکومەتی هەرێمدا نەماوە و حکومەتی عێراق بەرپرسە لە دابینکردنی موچە و شایستەداراییەکانی هەرێمی کوردستان.ئاماژەی بەوەشکردووە، حکومەتی هەرێم بەردەوام لەگەڵ حکومەتی بەغدا لە پەیوەندیدایە، تاوەکو موچەی موچەخۆران و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بە زووترین کات بنێردرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، لەو کاتەی فرۆشتنی نەوت بە دەست حکومەتی هەرێمی کوردستان بوو موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە کاتی خۆیدا دەبەشدەکرا.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ماوەی کەمتر لە هەفتەیەک بۆ گەیشتن بە مانگی ئاب ماوە و موچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەران دابەشنەکراوە و لە کاتێکدا لە ١٥ی ئەم مانگەوە حکومەتی عێراق دەستی بە دابەشکردنی موچەی فەرمانبەرانی خۆی کردووە.

هاوکات بەپێی زانیارییەکانی دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، بڕیاربوو ئەمڕۆ سێشەممە حکومەتی کاربەرێکەری هەرێم خشتەی داهات و خەرجییەکانی هەرێم رادەستی حکومەتی عێراق بکات و دواتر لە کۆبوونەوەی ئەمرۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیار لەسەر ناردنی پارە بۆ هەرێم بدرێت.

، "ئەو کاتەی نەوت بە دەست حکومەت بوو موچە لە وادەی خۆیدا دابەشدەکرا."

ئــەم هەواڵە نـــــــــــــــــــــــــــــــوێ کراوەتەوە.

Picsart-24-02-23-21-31-09-085