نوێترین

recent

25/07/2025

ڕێوڕەسمی کۆتایی هاتنی خولی ڕشتە (الصنف) بۆ ئەفسەرانی هێزی پێشمەرگەی 70 بەڕێوەچوو.

 





ەڕێوەچونی ڕێوڕەسمی کۆتایی هاتنی خولی ڕشتە (الصنف) بۆ ئەفسەرانی هێزی پێشمەرگە
ئەمڕۆ، ۲۳ـی تەمموزی ٢٠٢٥، بە ئامادەبونی بەڕێزان لیوا رکن "عومەر ساڵح حسن" فەرماندەی هێزەکانی ۷۰، "دیار عومەر" فەرماندەی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان، لیوا رکن "هەورامان ئەحمەد محمد" جێگری فەرماندەی هێزەکانی پشتیوانی دوو، فەرماندە و ئەفسەرانی پلە باڵای هێزەکانی ۷۰، ڕێوڕەسمی کۆتایی هاتنی خولی ڕشتە (الصنف) بۆ ئەفسەرانی هێزی پێشمەرگە لە هۆڵی فەریقی یەکەمی رکن "نەوشیروان فؤاد مەستی" بەڕێوەچوو.
ڕێوڕەسمەکە بەوەستانی ساتێک بە بێدەنگی بۆ ڕۆحی پاکی شەهیدان دەستی پێکرد، دواتر ڕائد "ئەیاد برایم کەریم" فەرماندەی فێرگەی جەنگی هێزەکانی ۷۰ لە ووتەیەکدا پێشوازی لە فەرماندە و ئەفسەران و میوانانی ڕێوڕەسمەکە کرد، هەروەها وردەکاری قۆناغەکانی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمەکەی خستەڕوو، هاوکات سوپاسی تەواوی هەموو ئەو لایەنانەی کرد کە هاوکار بوون لە بەڕێوەچوونی خولەکەدا، هەروەها پیرۆزبایی لە ئەفسەرانی بەشداربووی خولەکە کرد، لەکۆتایدا دووپاتی کردوە کە فێرگەی جەنگی هێزەکانی ۷۰ بەردەوام دەبێت لەکارکرد لەپێناو زیاتر پێشخستن و خزمەت کردن بە هێزی پێشمەرگەی کوردستان.
لە بەشێکی تری ڕێوڕەسمەکەدا بەڕێز لیوا رکن "عومەر ساڵح حسن" فەرماندەی هێزەکانی ۷۰ ووتەیەکی پێشکەش کرد و تیایدا ڕۆڵی فێرگەی جەنگی هێزەکانی ۷۰ و بەڕێوەبەرایەتی مەشقی هێزەکانی ۷۰ و سەرجەم مامۆستا و ڕاهێنەران و سەرپەرشتیارانی خولەکەی بەرزنرخاند، هەروەها پیرۆزبایی لە ئەفسەرانی بەشداربووی خولەکە کرد کە لەپای سەرکەوتنیان لە خولەکەدا و ڕایگەیاند کە شانازی بە ئاستی بەرز و تواناکانیان دەکات.
هەر لەدرێژەی ووتەکەیدا بەڕێزیان جەختیان لەوە کردەوە کە ئەم خولە هەنگاوێکی بنەڕەتییە بەرەو دروستکردنی ئەفسەرێکی پێشمەرگە کە خاوەنی لێهاتوویی و دیسپلین، بەشێوەیەک کە شایستەی هەڵگرتنی بەرپرسیارێتییەکانی بێت لە مەیدانەکانی ئەرکدا و ئەو زانست و شارەزاییەی لەم جۆرە خولانەدا بەدەستی دەهێنن بتوانن کە گەڕانەوە بۆ یەکەکانی خۆیان خزمەت بکەن و بەردەوام بن لە بەجێ گەیاندنی ئەرکە سەربازیەکانیان بە سەرکوتوانە.
هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە ئەفسەری سەرکەوتوو تەنها بە بڕوانامەکەی ناپێورێت، بەڵکو بە توانای جێبەجێکردنی ئەوەی فێری بووە، و پابەندبوونی بە وردترین وردەکارییەکان و سەرکردایەتیکردن بە کردار و کردەوە، و بەردەوام ئامادە بێت بۆ بەجێگەیاندنی ئەو ئەرکانەی پێیان دەسپێردرێت، هەروەها ڕایگەیاند "ئێمە ڕووبەڕووی کۆمەڵێک ئاڵنگاری بووینەتەوە کە بە دروشم چارەسەر ناکرێن، بەڵکو بە ئامادەکاریی ڕاستەقینە و بە ئەفسەرانێک کە توانای بڕیاردانیان هەبێت لەژێر فشاردا و لە بەرپرسیارێتیی خۆیان تێبگەن "، هەروەها بە بیری ئەفسەرانی خستەوە کە ئەوان فەرماندەی دواڕۆژن پێویستە لە ئاستی ئەو بەرپرسیارێتیە گەورەیەبن و بەردەوام بن لە زیاتر پێشخستنی تواناکانیان ئەم وێستگەیەی ئێستایان دواین وێستگەی پێگەیاندنی خۆیان نەبێت بەڵکو سەرەتای هەوڵەکانیان بێت بۆ زیاتر برەودان بەتواناکانیان.
لەکۆتایی ڕێوڕەسمەکەدا ۱۰ یەکەمی خولەکە لەلایەن بەڕێز لیوا رکن "عومەر ساڵح حسن" فەرماندەی هێزەکانی ۷۰ وە بڕوانامەی سەرکەوتنیان پێ بەخشرا، دواتر لە لایەن بەڕێز لیوا رکن "ئیسماعیل سەرحان" خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە مامۆستا و ڕاهێنەر و سەرپەرشتیارانی خولەکە لەپای هەوڵ و ماندوو بونەکانیان، پاشان سەرجەم ئەفسەرانی بەشدار بووی خولەکە بڕوانامەی سەرکەوتنیان پێ بەخشرا.
جێی ئاماژە بۆ کردنە خولی ڕشتە (الصنف) بۆ ئەفسەرانی هێزی پێشمەرگە، لە لایەن فێرگەی جەنگی هێزەکانی ۷۰ و بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی مەشقی هێزەکانی ۷۰ بۆ ۱٤۹ ئەفسەر لە سەرجەم یەکە جیاوازەکان ڕێکخرابوو، وانەکانیش لەبواری ڕشتەی ( ئەندازەی سەربازی / کارگێڕی / پیادە ) لەلایەن مامۆستا و ڕاهێنەرانی شارەزا و بەتوانا و خاوەن ئەزموون لەو بوارانەدا دەوترانەوە، کە ئامانج لێی دياركردنی بواری خزمەت و پەرەدان بەتواناکانی ئەفسەرانی هێزی پێشمەرگەی کوردستانە.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085