
ئاماژە بە بڕیاری سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران ژمارە (٢٦٢٠) لە (٢٠٢٣/٦/٢١)وە بڕیاری ئەنجوومەنی شارەوانی ژمارە (١٢٥) لە (٢٠٢٤/٧/١٠) تایبەت بە دابەشکردنی زەوی پاڵپشت بە (ماددەی ٣٠ یاسای ژمارە ٦ ساڵی ١٩٩٦ هەموارکراو) لە یاسای بەڕێوەبردنی شارەوانییەکان، ئەمڕۆ، ڕۆژی پێنجشەممە، (١٢) بڕیار و نووسراوی تری سەرۆکایەتیمان ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتییەکانی تۆمارکردنی خانووبەرە کران بەمەبەستی تەواوکردنی کاری تۆمارکردنی جیاکردنەوە و رێکارەکان تا بتوانرێت لە ئایندەیەکی نزیکدا مامەڵەکانی دابەشکردنی زەوییەکەیان و بەناوکردنیان بۆ تەواو بکرێت.
" داواکارین لەو بەڕێزانەی کە بەر ئەو بڕیارەی بەڕێز (قوباد تاڵەبانی) دەکەون جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران سەردانی سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی بەشی موڵکایەتی زەوی و زار بکەن".
وە تا ئێستا (٢٢) بڕیار نێردراوە بۆ جێبەجێکردنی کاری جیاکردنەوە و ژمارەیەکی زۆر کەم ماون لە بڕیارەکان و چاوەڕێی تەواوکردنی رێکارە هونەری و یاساییەکانین لە فەرمانگە پەیوەندیدارەکان تا لە نزیکترین کاتدا هەوڵبدرێت کاری لەسەر بکرێت و تەواو بکرێت.