نوێترین

recent

07/06/2025

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد،هەست و ئەندێشەم لای موچەخۆرانی هەرێمە.


 



شاناز ئیبراهیم ئەحمەد،هەست و ئەندێشەم لای موچەخۆرانی هەرێمە کە تا ئەمڕۆ موچەیان وەرنەگرتووە
دەقی پەیامەکەی خانمی یەکەمی عیراق...
بەبۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، پیرۆزبایی لە کۆمەڵانی خەڵک ئەکەم. پەروەردگار ئەم جەژنە بکاتە مایەی بەهێزکردنی پەیوەندی و خۆشەویستی لەنێو کۆمەڵگە و ببێتە مایەی خۆشی و شادی.
هەست و ئەندێشەم لای فەرمانبەران و خانەوادەی شەهیدان و ئەنفالکراوان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانە کە تا ئەمڕۆ موچەیان وەرنەگرتووە و ئەوانەشی ئەم تەنگژەیە بە ناراستەوخۆ کاریگەری لەسەریان هەبووە.
پێداگری لەسەر پرەنسیبی هاوڵاتیبوون دەکەینەوە، کە مافی هەموو عێراقییەکە لە ئاشتی و خۆشگوزەرانیدا بژی و سوود لە گەنجینە و سامانی خاکەکەی و پێگەی ستراتیژی عیراق ببینێت.
دڵ و نزاکانم بۆ خوشک و برا خۆڕاگرەکانمان لە غەززە، ئەوانەی سەرباری هەموو بارودۆخەکان پارێزگاری لە خاک و نیشتمانیان دەکەن.

Picsart-24-02-23-21-31-09-085