نوێترین

recent

07/06/2025

ئەدهەم بارزانی،دەسەڵات دارانی زۆنی زەرد دەیانەوێت هەموان دەستەمۆی خۆیان بن.

 






دەسەڵاتی زۆنی زەرد دەیەوێت هەموان دەستەمۆی خۆی بن
ــ بەهۆی هەڵوێستەکانم لە ماوەی ڕابردودا لەسەر داگیرکارییەکانی خاکی هەرێمی کوردستان و چەند پرسێکی تر ڕوبەڕوی ئاستەنگی زۆر و ئاوارەیی بوومە و لە دادگایە شکلیەکانی دەسەڵات لەو زۆنە سەرەڕای دەرکردنیشم بە تاوانبار لە قەلەم درام و نامەی دەسگیرکردنم بۆ بازگەکانی سنوری خۆیان و بە داخەوە چۆن پێیان کرا ھەر خۆیان دەزانن لە سنوری دەوڵەتی عێراقیش گشتاندنی بۆ کرا، نەئەبوو دادگا و حکومەتی بەغدا توشی ئەم ھەڵەیە ببن و پشتیوانی ئەم زۆڵمە کەسییە وحیزبیە بکەن.
ــ جەژنی ئەم ساڵ هاوکاتە لەگەڵ ئاوارە بوون و ڕێگریکردنی من لە گەڕانەوە بۆ زێدی خۆم، هەرچەندە لە هەر جێگایەک بم سلێمانی ئازاد بێت یاخود ڕۆژهەڵاتی سەربەرز بۆ من هەر بارزانە، بەهۆی دڵنەوای و دڵسۆزی ڕێزگرتنی خەڵکەکەی هەرگیز و ھەرگیز هەستم بە ئاوارەی نەکردووە بێجگە لە دووری ئازیزان."
ــ لە ماوەی دەیان ساڵی ڕابردوودا ئەم دۆخەی بەسەر ئێمەدا هاتووە بەردەوام بووەو بە سەدان کەسی دیکە لەسەر ڕاو و ھەڵوێستی جیاواز و وتنی ڕاستیەکان ئاوارەو شاربەدەر کراون، چونکە دەسەڵاتی ئەو سنوورە بەرگەی ڕاوبۆچوونی جیاواز ناگرێت، دەیەوێت هەمووان دەستەمۆی خۆی بن، کە بەڕاستی ئەمەش زەنگێکی زۆر مەترسیدارە بەنیسبەت ئازادی و دیموکراسی میللەتەکەمانەوە."
ــ پێم باش بوو ئەوانەی ڕێگری لە گەڕانەوەی من دەکەن یەکێک لەو بابەتانەی کە کردوویانە بە بیانوو بۆ ڕێگریەکانیان بەرامبەر بە من، بۆ ڕای گشتی کوردستان و عێراق بڵاوبکەنەوە و بڵێن ئێمە بەم هۆکارە ڕێگری لە گەڕانەوەی ئەدهەم بارزانی دەکەین، بەڵام جگە لەو سێ بەیانەی بڵاومکردووە و چەند جار ئاماژەی پێکراوە ھیچ ھۆکارێکی تر نیەو لە لای هەموان ئاشکرایە."
ــ تاکو ئێستا باشوری کوردستان لە دەست ئەم جۆرە بیرکردنەوانە دەناڵێنێت و سەدان کەس بەهۆی بیرو بۆچوونی جیاوازەوە ئاوارەی شارەکانی دیکە و دەرەوەی وڵات بوون و بێجگە لەوانەی کە چارەنوسیان نادیارە."
ــ ئومێدەوارم ئەم جەژنە پیرۆزە ببێتە هۆکارێک کە چیدیکە هاوڵاتیانی کوردستان لەدەست جیاوازییەکان نەناڵێنن و بە ھۆی ھەندێک ھەڵوێست ئەم میللەتە برسی نەکرێت و ئەم سیاسەتە چەقبەستوەی 33 ساڵی ڕابردوو چیتر پەیڕەو نەکرێت."
ــ داوا لە سەرۆکایەتی دادگای باڵای عێراق و دادگای فیدڕاڵی عێراق و حکومەتی عێراق و سەفارەت و کونسوڵیەتیەکانی وڵاتان و ھێزە کاریگەرەکانی کوردستان و تەواوی کەناڵەکانی ڕاگەیاندن و نوسەران دەکەم، کە چیتر لە بەرامبەر ئەم بارودۆخە بێ دەنگ نەبن تا سەر فیرازی و کەرامەت بۆ تاکی کوردستانی عێراق بگەڕێتەوە."
ئەدهەم عوسمان شێخ ئەحمەد بارزانی

Picsart-24-02-23-21-31-09-085