نوێترین

recent

03/11/2024

بازرگانێكی مەترسیدار دەستگیرکرا.


 

لەشاری بەغدا، بازرگانێكی ماددەی هۆشبەر، بە بڕی 100 كیلۆگرام ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیركرا.

بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، دوای وەرگرتنی بڕیاری هەریەكە لە دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایش و دادوەری لێكۆڵینەوەی دادگای كەرخ، بەهەمانگی نێوان هەردوو بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتی ماددە هۆشبەرەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاسایش/ هەولێرو بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ماددە هۆشبەرەكانی حكومەتی عیراقی فیدڕاڵ، لە ڕێكەوتی 30-10-2024، لە شاری بەغدا توانرا بڕی 100 كیلۆگرام حەبی هۆشبەر لەجۆری "كپتاگۆن" دەستی بەسەردا بگیرێت.

لە بەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە هەمان چالاكیدا توانرا بازرگانێكی مەترسیدار كە ئەندامی تۆڕێكی نێودەوڵەتیی ماددەی هۆشبەر بوو، دەستگیر بكرێت.

Picsart-24-02-23-21-31-09-085