نوێترین

recent

31/10/2024

هۆکاری کەم بوونەوەی کارەبانی نیشتمانی ئاشکرا کرا.

 


یەکێتی هۆکاری کەمبوونەوەی کارەبای نیشتمانیە
وەزارەتی سامانە سروشتیەکان راگەیەندراوێکی بڵاوکردوەتەوە تیایدا هاتووە "لە سەرەتای مانگی تشرینی یەکەمى ئەمساڵ، ڕێگری لە گەیاندنی نەوتی رەش بۆ وێستگەی بەرهەمهێنانی 51 مێگاوات کارەبای تاسڵوجە و وێستگەی بەرهەمهێنانی 29 مێگاوات کارەبای سلێمانی دەکرێت. نەوتەکە لە هەولێرەوە بۆ هەردوو وێستگەکە دەنێردرێت و کارەبای بەرهەمهاتووە دەچێتە ناو تۆڕی کارەباى هەرێم و بەسەر هاوڵاتیان دابەش دەکرێت.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە کە "وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان هەوڵێکی زۆری بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە داوە، بەڵام تا ئێستا وەک خۆی ماوەتەوە و چارەسەر نەکراوە و هەردوو وێستگەکە به قەبارەى 80 مێگاوات کارەبا لەکار کەوتوون و زیانی گەورەی بە بەرهەمهێنانی کارەبا گەیاندووە.
بەگوێرەی زانیاریەکانی ڤەدەنگ یەکێتی بە فەرمانی خودی بافڵ تاڵەبانی رێگری لە گەشتنی ئەو نەوتە رەشە دەکەن ، چوونکە داوایان کردوە خۆیان نەوتی بۆ دابین بکەن و پارەکەی بۆ یەکێتی بێت ، نەک نەوتەکە لە هەولێرەوە دابین بکرێت .
Picsart-24-02-23-21-31-09-085