نوێترین

recent

05/09/2024

هۆکاری دەست بەسەرا گرتنی دەزگایی میدیای وئۆفیسەکانی مەلابەختیار ئاشکرا کرا.

 


گواستنەوەی ۱٦٥ پۆلیسی یەکێتی بۆ سەر پۆلیسی پاسەوانی پارتی، گڕ لەپەیوەندییەکانی بافڵ تاڵەبانی و مەلا بەختیار بەردەدات

گواستنەوەی ۱٦٥ پۆلیسی یەکێتی بۆ سەر پۆلیسی پاسەوانی پارتی، گڕ لە پەیوەندییەکانی بافڵ تاڵەبانی و مەلا بەختیار بەردەدات.
ڕۆژی ۲٦ی مانگی ڕابردوو، وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم لە فرمانێکدا ۱٦٥ پۆلیسی خانەقینی سەر بە پۆلیسی گەرمیانی گواستەوە بۆ سەر بەشی پۆلیسی پاسەوانی هەولێر.
سریەی پۆلیسی ئامادەی خانەقین کە سەر بە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیانن لە دوای ساڵی ۲۰۰٥ دروستکراوە. بەشێکیان پاسەوانی مەلا بەختیارن و لە لایەن وەزارەتی ناوخۆ بەبێ ئاگاداری یەکێتی ڕاژەیان بۆ سەر بەشی پۆلیسی پاسەوانی هەولێر گوازراوەتەوە. لە کاتێکدا هەمان بەش لە سلێمانی هەیە.
یەکێتی بڕیارەکە بە بڕیاری هاوبەشی پارتی و مەلا بەختیار دەزانێت و پێیوایە ئەم هەنگاوە بۆ ئەوەیە هێزەکە لەژێر دەستی یەکێتی دەربکات.
پێشتر لە نێوان یەکێتی و پارتی ئەم بابەتە ڕووینەداوە و دەستیان بۆ جێگۆڕکێ و گواستنەوەی هێزی سەر بەیەکتر نەبردووە.
ئەم پێشهاتە یەکێتی و بافڵ تاڵەبانی بەتەواوی نیگەران دەکەن و بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان پابەندی بڕیارەکەی وەزارەتی ناوخۆ نابێت و یەکێتی تا ئەم ساتە ڕێگری لە جێبەجێکردنی بڕیارەکە کردووە.
دوای ئەو بڕیارە گڕ بەردەبێت لەنێوانی مەلا بەختیار و بافڵ تاڵەبانی و تا کار دەگاتە ئەوەی بەفرمانی سەرۆکی یەکێتی لە ڕێگای هێزەوە دەست بەسەر ناوەندی ڕۆشنگەری چاودێر لەسلێمانی و میوانخانەی مەلا بەختیار لە خانەقیندا دەگیرێت.
بوار نیوز
Picsart-24-02-23-21-31-09-085