
ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت" چاوەڕواندەکرێت لەم هەفتەیەدا بەغداد مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بۆ مانگی تەموز ڕەوانە بکات".
کاروان یاروەیس ئەندامى ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی، لە لێدوانێکدا بە (ڕووداوی) ڕاگەیاندووە" لە رۆژی ١ی ئابەوە دابەشکردنى مووچەى فەرمانبەرانى عێراق تەواو بووە و چاوەڕواندەکرێت لەم هەفتەیەدا مووچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان بنێردرێت".
ئەوەشی خستەڕوو، کێشە لەسەر لیستى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێم، نییە بە تایبەت کە ئەم مانگە زووتر لیستەکە نێردراوە بۆ بەغداد.
ڕۆژی ٢١ی مانگی ڕابردوو وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی مووچەی مانگی حەوتی ڕەوانەی بەغداد کرد، هەروەها لیستی مووچەی خانەنشینانیشی بە هاوتاکراوی بۆ وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ نارد.