باناوی خوای بەخشندە
بنەماڵەو کەسوکاری کاکە ئارامی جوانەمەرگ خزمانی ئاواییەکانی سەرگەت، دەرەی مەر، ھانەدن و بناری ھەورامان بەبۆنەی شەھیدکردنی لاوی تازەپێگەیشتوو خوالێخۆشبوو کاکە ئارامەوە سەرەخۆشیتان لێدەکەم.
بەداخەوە ھێزەکانی پاسەوانی سنوور کاریان پاسەوانی و پاراستنی خەڵکە نەکوشتن و شەھید کردنیان.
ئەوە چەندین جارە ئەم دەست درێژی و خەلک کوشتنە دووبارە دەبێتەوە.
پارسال ھەر لەھەمان شوێن کەسێکتریان کۆشت، سڵحیان بۆکرا لەلایەن کۆمەلایەتی ھەورامانەوە ،من و کاک جەمیل ھەورامی نیوەی زیاتری پارەی سڵحەکەشمان لە یەکێتی نیشتیمانی بۆ دان، ئەوەی بکوژەکان دایان قەرزیان بۆکرا ھێشتا قەرزەکەیان نەداوەتەوە.
ئەوەتا دوێنێ ٢٠٢٤/٨/١٩ جارێکی تر دەستیان سوور بوەوە بەخوێنی ڕۆڵەیەکی ھەژاری ئێوەو ناوچەکە کە بۆ بژێوی مەمرەو مەژی کۆڵبەری دەکرد. دەستان خۆش ئەمجارە ھەلوێستان ھەبوو لەبەرامبەر خوێنی بەناحەق ڕژاوی ئەو گەنجە خێر لەخۆ نەدیوە.
بێگومانبن ئەو ناحەقیە بە بێ سزای یاسایی تێناپەرێت.
دووبارە سەرەخۆشیتان لێدەکەم و بەشداری خەمتانم
بەھەشتی بەرین جێگەی کاکە ئارام بێت.
حەمەی حەمەسەعید
٢٠٢٤/٨/٢٠
