نوێترین

recent

01/08/2024

ئۆپۆسزیونی هەرێم دووکانی حیزب ودەسەڵاتە.!

 

لەسەرتاسەری جیهان بەتایبەت ووڵاتانی دیمۆکرات خواز هەبوونی ئۆپۆسزیوون هاوکاری حکومڕانی ووڵات ودامەزراوەکان،
ئۆپۆسزیوون هەڵەکانی دەسەڵات ئاشکرا ئەکات زۆرجار هاوکارن لەڕاست کردنەوەی ئەو هەڵانەی بەسەر حکومەت دا تێ ئەپەڕن.بۆیە بوونی ئۆپۆسزیونێکی کارا بۆخزمەت کردنی هاوڵاتیان وسیستەمی حوکمڕانی گرنگە وهیچیان لەحکومەت کەمتر نیە!
ئەوەی جێگای سەرنجە لەهەرێمی کوردستان ئۆپۆسزیونێکی ڕاستەقینە بوون نیە!
ئەوەی هەیە یان کار لەگەڵ حیزبێك ئەکات بۆ لاواز کردنی حیزبێکی تر یان دووکانی حکومەتەو پارەوداهاتیان لەلایەن حکومەتەوە بۆدابین ئەکرێت..
ئێستا ئۆپۆسزیون بوون بەشەخسەنە کراوەو هەرگروپەو دژی لایەنێکی دیاری کراو سیاسەت ئەکـەن، ئەتوانین بڵێین تائەم ساتە تەنها کاك نەوشیروان توانی مۆدێلێکی نوێ لەئۆپۆسزیوون بوون بێنێتە ئاراوە بەڵام بەداخەوە ئەویش نەیتوانی تەکمیلەی بکات پاش خۆی کادیرە گۆش کراوەکانی خۆیان لەپێناو پارەدا فرۆشت وچاویان لەکەم وکوڕیەکانی حکومەت پۆشی هەربۆیەش هەڵپڕوکان وپوکانەوە.
-لەلایەکی ترەوە ئۆپۆسزیون بوون بووە بەشەڕی کۆنە قینی ناوباڵی حیزبەکان.
لێرەدا ئەمەوێت بڵێم هیچ ئۆپۆسزیونێکی ڕاستەقینە لەهەرێمی کوردستان دا بوونی نیە.
چوونکە لەم بەرو ئەوبەر ئەلەوەڕێن وداهاتووش هیچ کاریگەریەکیان نابنێت لەسەر دەسەلات وحوکمڕانی.
لەبەر ئەوە جارێکی تر بەقسەی باق وبریق وهات وهاواری ئازای( ژان)ی ئەم وئەو هەڵ مەخەڵتێنەوە.
بابەتێکی گرنگ هەیە پیوستە هەموو لایەك وهەموو ئەوانەشی بەناوی ئۆپۆسزیون بوونەوە بانگهێشتە ئەکەن ئەبێت ئەو ڕاستیە بزانن ئەگەر حیزبێکی وەك یەکێتی نەبێت بێ دوودڵی ئەم ئۆپۆسزیونە کارتۆنیەش نامێنێت و تەنها ئەو حیزبە ڕێگای بەڕای ئازاد و ئۆپۆسزیون بوون داوە
پێچەوانەی ئەمە لەدەڤەری هەولیر وبادینان یان هەر نیە یان هەشبێت ئازادی خواز و ئۆپۆسزیونەکان لەزیندانن یان ..
ئاوارەی سلێمانی ووڵاتانن\
جێگای داخە پارتی لەڕێگایی بەناو ئۆپۆسزیونەکانەوە شیوەنی ١١ کورسی کۆتاکان ولەدەست چووەکانیان بەشاری سلێمانی وکەرکوك ئەکەن
ئەوانەشی لەئێستادا بوونەتە کلکی پارتی لەڕابردوودا سوێندی شەرەفیان بۆ خواردین کەنەهێڵن دەستی ڕەشی تورك وپارتی بگاتە دەڤەرەکەو ئەم ئازادیەی شاری سلێمانی نەشێوێنن.
Atta Abdulla عطا حاجی عــەبدووڵا
01/08/2024

Picsart-24-02-23-21-31-09-085