عه‌لی حه‌مه‌ساڵح ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌وه‌ڵامێكدا بۆ جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم رایگه‌یاند، "داهاتی سلێمانی نزیكه‌ی 26٪یه و هه‌ولێرو دهۆكیش داهاته‌كانیان 74٪یه و شتێك نیه به‌ناوی 43% بۆ سلێمانی و 57% بۆ هه‌ولێر و دهۆك، هه‌رلایه‌كیش له داهاتی خۆی ته‌واوكه‌ری موچه‌و پرۆژه‌و ده‌رمان و هه‌مو شت ده‌بێت دابینبكات".
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح له وه‌ڵامێكدا بۆ قوباد تاڵه‌بانی رایگه‌یاندوه، "ئه‌سڵی دو ئیداره‌یه‌كه 43٪ به 57٪ نیه، هه‌ركێ و بۆ خۆیه‌تی، تاوه‌كو 2014ه، ئه‌م 43٪ به 57٪ كێشه‌یه‌كی ئه‌وتۆی نه‌بو، پاره‌كه له به‌غداوه ده‌هات و به‌م ڕێژه‌یه دابه‌شده‌كرا، كێشه‌كه دوای 2014ه‌وه ده‌ستیپێكرد كه پاره‌ی به‌غدا نه‌ما".
ئه‌و داهاته‌ی نه‌وت كه دێته‌وه، دابه‌شده‌كرێت به‌نزیكه‌ی 57 بۆ هه‌ولێرو دهۆك، 43٪ بۆ سلێمانی
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "ئه‌و داهاته‌ی نه‌وت كه دێته‌وه، دابه‌شده‌كرێت به‌نزیكه‌ی 57 بۆ هه‌ولێرو دهۆك، 43٪ بۆ سلێمانی، پاشان ده‌بێت هه‌ركه‌س له داهاتی خۆی ته‌واوكه‌ری موچه‌و پرۆژه‌و ده‌رمان و خه‌رجی هێزه سه‌ربازیه حیزبیه‌كان و خه‌رجی هێزی ئه‌منی و كڕینی ده‌رمان و خاشاك و هه‌مو شت دابینبكات".
ئێستا داهاتی سلێمانی نزیكه‌ی 26٪یه و هه‌ولێرو دهۆكیش داهاته‌كانیان 74٪یه
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح ده‌شڵێت، "ئێستا داهاتی سلێمانی نزیكه‌ی 26٪یه و هه‌ولێرو دهۆكیش داهاته‌كانیان 74٪یه، بۆ سلێمانی توشی ئه‌م دۆخه بوه، كه‌واته كاك قوباد شتێك نیه ناوی 43٪ به 57٪ ئه‌وه‌ی هه‌یه هه‌ركێ و بۆخۆیه‌تی".
قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ شه‌ممه له‌میانی وتارێكدا له کۆڕبەندی وەبەرهێنان و پەرەپێدانی ئابوری رایگه‌یاند، هۆكاری كورتهێنانی بودجه‌ی سلێمانی ئاشكرا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ رێككه‌وتنێكی سه‌قه‌ت له‌سه‌رده‌می دوئیداره‌ییدا كه 57% بۆ 43% بو، ئه‌گه‌ر یه‌ك حكومه‌تین ده‌بێت ئه‌مه هه‌ڵبوه‌شێته‌وه و من هه‌میشه له‌گه‌ڵ یه‌ك حكومه‌تیدا بوم نه‌ك دو حكومه‌ت".
