بەپێی قسەکانی بریکاری وەزیر هێڵی شەمەندەفەرەکە سلێمانی تێدا نییە
ئاگرین عه‌بدوڵا، بریكاری وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێبوون، رایگه‌یاند:"پرۆژه‌ی هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر له قۆناغی خه‌مڵاندنی بودجه‌یه و كاری باشی بۆ كراوه، له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی داهاتوو، ورده‌كاری پرۆژه‌كه راده‌گه‌یه‌ندرێت و كات و بڕی پاره‌ی پێوست بۆ ده‌ستپێكردنی پرۆژه‌كه ئاشكرا ده‌كرێ".
ئاگرین ئاشكراشی كرد، " قۆناغی یه‌كه‌می پرۆژه‌ی هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر له ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ ده‌ستپێده‌كات تا ده‌گاته شاری هه‌ولێر، له قۆناغی دووه‌میشدا له هه‌ولێره‌وه بۆ كۆیه و رانیه و قه‌ڵادزێیه، پاشان قۆناغ دوای قۆناغ له دهۆك و سه‌رسنگ و ئامێدی ده‌بێ و دواتر هه‌ولێر بۆ حاجی ئۆمه‌ران، درێژیی هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه 620 كیلۆمه‌تره"
