پێش مردنم.
کوڕی خۆم ئەو کاتژمێرەی کە دەیبینی ئەوا لە باپیری باپیری باپیرتەوە بۆم بەجێماوەو تەمەنی لە 200 ساڵ زیاترە ،
بەڵام پێش ئەوەی پێتببەخشم دەمەوێت بیبەیتە دوکانی کاتژمێرفرۆشێک و پێی بڵێیت دەمەوێت بیفرۆشم ، بزانە چەندی پێدەدات ؟
کوڕەکە ڕۆیشت و دوای ماوەیەک هاتەوەو گوتی :- وەڵا باوکە گیان تەنها 5 دۆلاریان پێدا و گوتیان ئەو کاتژمێرە زۆر کۆنە و لەوەندە زیاتر ناکات.
باوکەکە گوتی :- زۆر باشە کوڕی خۆم ، ئەمجارە بیبە دوکانی ئەنتیکە فرۆشێک و بزانە چەندی پێدەدا ؟
کوڕەکە ئەمجارەش ڕۆیشت و دوای ماوەیەک گەڕایەوەو بە سەرسوڕمانەوە گوتی :- وەڵا باوکە گیان 5000$ هەزار دۆلاریان بەو کاتژمێرە کۆنە دا...!
باوکەکەش گوتی :- ئەمجارەیان بڕۆ بۆ مۆزەخانەیەک و کاتژمێرەکە بۆ فرۆشتن نمایش بکەو بیخە مەزادەوە بزانە چەندی پێدەدەن ؟
کوڕەکە ڕۆیشت و دوای ماوەیەک بە دڵخۆشی گەڕایەوەو گوتی :- باوکە گیان نرخی ئەو کاتژمێرە کۆنە گەیشتە 1000000$مليۆن دۆلار....!!!
باوکەکە گوتی :- کوڕی خۆم دەمەویست ئەوەت فێربکەم ، مرۆڤەکانیش هاوشێوەی ئەم کاتژمێرە نرخیان لەشوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر دەگۆڕێت و تەنها شوێنی دروست دەتوانێت نرخی تۆ بەڕاستی بزانێت ، هەربۆ لەهەر شوێنێک زانیت نرخت نییە و کەس ڕێزت لێناگرێت ، ئەوا دڵتەنگ و توڕە مەبە و یەکسەر بزانە کە تۆ لە شوێنێکی هەڵەدایت و لەسەرت پێویستە ئەو شوێنە بەجێبهێڵیت و چیتر کاتەکانی خۆتیان لەگەڵ بەفیڕۆمەدەـ.
"هەر کەسێک نرخت بزانێت ، ئەوا ڕێزت لێدەگرێت ، هەرگیز لە شوێنێک مەبە کە شایەنی تۆ نییە .
بەدەستکارییەوە وەرگیراوە
عطا حاجی
