نوێترین

recent

05/09/2022

کاك قوباد ئەرێ تۆ ئەمانە دەزانی؟




🔻پەرلەمانتار دابان محمد:

بڕیارەکانی قوباد تاڵەبانی جۆرێکی ترە لەتاڵانی زەوی و زار
ئەگەر لێپرسینەوەو سزادانی وەبەرھێنەرانی لەگەڵدا نەبێت
 
بارتەقای داگیرکاری و گەندەڵی زەوی و زار لەسلێمانی، دەستدرێژی و گەندەڵی و داگیرکاری لە پرۆژەکانی وەبەرھێنانی سلێمانیدا ھەیە (( ڕەگەز گۆڕین، فراوانکردن، زیادەڕەوی و داگیرکردنی زەوی و زاری نزیک و ناو پرۆژەکان)) بەبەھای سەدان ملیۆن دۆلار وەبەرھێن سودمەند بون لێی

لێرە بەکورتی مشتێک لەو پۆخڵەواتەی سلێمانی دەخەمەڕو:

-دەستەی وەبەرھێنان ناوی ژمارەیەک پرۆژەی بڵاوکردەوە، کە مۆڵەتیان نیە و داوای لەخەڵک کرد کڕین و فرۆشتن یەکەکانیان نەکەن، ئێستاشی لەگەڵ بێت گوێیان لەکەس نەگرت و لەجێبەجێکردندان، ناوی پڕۆژەکان ڕوونن، وەبەرھێنەرەکانیش ڕونتر. ئێستاشی لەگەڵ بێت بەردەوامن بێ ئەوەی حساب بۆ خەڵک و حکومەت بکەن

-تێرمیناڵی نوێی سلێمانی بەھەموو ئەو ڕاستیانەی لەسەری وتران، ئێستا دەیان پێشانگای ئۆتۆمبێلی بەزیادەڕۆ لەسەر دروستکراوەو ھەندێکیان بە پارەی خەیاڵی فرۆشران " ھاوڵاتیەکی ھەژار مەترێک زیادەڕەوی دەکات، دەچنەسەری و دەیڕوخێنن"

-پرۆژەی شەتڵگە ھەیە، ڕەگەزی گۆڕاوە بۆ نەخۆشخانەی تایبەت، بەوەشەوە نەوەستاون، جارێکی تر گۆڕیویانە بۆ نیشتەجێبوون،  تەنیا بەھای زەوییەکەی ٢٠ ملیۆن دۆلارە!  (( قودرەتی گەندەڵی نەبێت، ھیچ ھێزێک ناتوانێت ئەم ڕەگەز گۆڕینە بکات))

-پرۆژە ھەیە ٣٥ ڤێلای بەبەھای ١٠ ملیۆن دۆلار بە زیادەڕۆ، دروستکردوە، دەستکاری شوێنی باخچە،  قوتابخانە، دایەنگە و ئەرزی شارەوانی تێدا کراوە، بێ ئەوەی ڕەزامەندی ھەبێت.

-پرۆژە ھەیە دوو باڵەخانەی زیادەی فرۆشتوە بە ٢٠٠ خێزان، خەریکی باڵەخانەی سێیەمە، ھێشتا ڕەزامەندی ئەنجومەنی باڵای وەبەرھێنانی نیە!

شوێنی خەزانی ئاوی سلێمانی، بەناوی وەبەرھێنانەوە دراوە بەخەڵک، کە موحەرەماتی ئاوەڕۆی سندوقی و پردێکی یەکتر بڕی تێدایە "تەنیا ئەرزی شارەوانیە لەو سنورە مابێتەوە"

بەناو وەبەرھێن ھەیە، ھەزاران خێزان و خەڵک، کە بەشداری پرۆژەکانیان کردوە "عەلوە، خانو و شوقەکانی" زەرەرمەند بوون و تەنیا کەسێکیش نەبوە سودی لێبینیبێت، کەچی دەڵاڵی بۆ دەکرێت و چاوی لەسەر چەندین زەویی نایابی تری سلێمانیە بیدرێتێ!

بڕیارەکانی قوباد تاڵەبانی، بۆ نەھێشتنی ڕۆتین، بەرتیل و سەرانە و ڕایی کردنی پرۆژەکانی وەبەرھێنان بە ڕوکەش کاری باشن، بەڵام ئەم ھەڕەشە و چاوسورکردنەوانە ئەگەر لێپرسینەوە و سزادانی وەبەرھێنەرانیشی لەگەڵدا نەبێت، جۆرێکی ترە لەتاڵانی زەوی و زاری سلێمانی.

تێبینی: یاسای وەبەرھێنان بە دانپێدانانی ھەمولایەک، یاسایەکی خراپە و دەرفەتی داوە بۆ بەھەدەردان و گەندەڵی گەورە، ئەگەر یاساکەش پشتگوێ خرا و وەبەرھێن بە ئارەزوو ئیش بکات، ئەوە دەخوڵقێت کە ئێستا ھەیە.

دابان محمد
ئەندامی پەرلەمانی کوردستان 
Picsart-24-02-23-21-31-09-085