جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان ئاشكراى ده‌كات حكومه‌ت و په‌رله‌مان له‌هه‌وڵدان كه یاساى خانه‌نشینى هێزه‌كانى ناوخۆ به‌جۆرێك هه‌موار بكرێت كه به‌دڵى كارمه‌ندانى ئه‌و هێزانه‌بێت به‌ڵام پێویسته پێشتر دوو بابه‌تى سه‌ره‌كى یه‌كلایی بكرێته‌وه.
باڵامبۆ محمد عه‌لى، جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ى ئاسایش و ناوخۆ‌و پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگه‌یاند، ئه‌مرۆ له‌كۆبونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بریكارى وه‌زاره‌تى ناوخۆ باسیان له پرۆژه‌ى هه‌موارى یاساى خانه‌نشینى هێزه‌كانى ناوخۆ كردوه و بریكارى وه‌زاره‌تى ناوخۆ ڕایگه‌یاندوه حكومه‌ت مه‌به‌ستیه‌تى ئه‌م پرۆژه‌یه په‌سه‌ند بكرێت و ئێستا له ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه.
جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ى ناوخۆ وتیشى، ئه‌م پرۆژه‌یه به‌رله‌هاتنى بۆ په‌رله‌مان پێویسته دوو بابه‌ت یه‌كلایی بكرێته‌وه ئه‌ویش بڕى پێویستى پاره كه‌له‌كاتى هه‌مواره‌كه ده‌چێته سه‌رخانه‌نشینى هێزه‌كانى ناوخۆ پێویسته وه‌زاره‌تى دارایی پاره‌كه دابین بكات و وه‌زاره‌تى ناوخۆش خۆى ئاماده‌بكات ژماره‌یه‌كى زۆر له‌كارمه‌نده‌كانى خانه‌نشین ده‌بن چۆن شوێنه‌كانیان پڕده‌كاته‌وه.
ناوبراو ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، چاوه‌روانن حكومه‌ت پرۆژه‌كه بنێرێته په‌رله‌مان و له‌په‌رله‌مان كۆده‌نگى هه‌یه كه ژیان و گوزه‌رانى خانه‌نشینانى هێزه‌كانى ناوخۆ له‌رێگه‌ى ئه‌م پرۆژه‌یه‌وه باش بكرێت.
ئێستا كارمه‌ندێكى هێزه‌كانى ناوخۆ ئه‌گه‌ر موچه‌كه‌ى له‌سه‌رو یه‌ك ملیۆن دیناره‌وه‌بێت له‌كاتى خانه‌نشینیدا كه‌متر له 250 هه‌زار دینار وه‌ك خانه‌نشینى وه‌رده‌گرێت.
