نوێترین

recent

26/06/2019

عوسمان و قادر؛ سەرقاڵى حیزبن یان کودەتاى سپى؟


وڵات _ چلانە قادر

ساڵى ٢٠٠٩ نەوشیروان موستەفا کاتێک گەیشتە فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى سلێمانى نامەیەکى بە هاوکارێکیدا گەیاندە ڕۆژنامەى "ئاوێنە" و هەواڵى ئەوەى تێدابوو بە لیستێکى جیا بەشدارى لە هەڵبژاردنەکان دەکات، ئیتر ئەو بەیانیە کاتێک ڕۆژنامەکە بڵاوبویەوە یەکێتى بۆى دەرکەوت نەوشیروان جارێکى تر دانووى لەگەڵ یەکێتى ناکوڵێت ئەوەش کۆتایى نەوشیروان بوو لەناو یەکێتى.

ئێستاش هاوڕێکانى کە پێکەوە گۆڕانیان دروستکرد، لەهەمان دۆخى ئەو ساتەدان کە نەوشیروان موستەفاو ناڕازییەکانى ناو یەکێتى نیشتمانى تیدابوو، دواتر بزوتنەوەى گۆڕانیان دروستکرد و لەیەکەم هەڵبژاردندا ٢٥ کورسیان بەدەستهێنا، بەڵام ئایا پرسیارەکە ئەوەیە قادرى حاجى عەلى و عوسمانى حاجى مەحمود بەهەمان ڕێگادا دەڕۆنەوە؟

مام ڕۆستەم و عوسمانى حاجى مەحمود .. تایبەت بە وڵات 


بەگوێرەى زانیارییەکانى وڵات_ قادرى حاجى عەلى لەسوید سەرقاڵى کۆکردنەوەى ڕەوەندى کوردییە و عوسمانى حاجى مەحمودیش لەسلێمانى ماڵەکەى جمەى دێت لەو گۆڕانخوازانەى کە لە سیاسەتى زەردى گردەکە ناڕازین، بۆیە ئێستا ئەوان وەکو جەمسەر تەماشا دەکرێن.

لەم هەفتەیەدا دەنگۆى ئەوە بەگەرمى هەبوو، پاش ئەوەى گۆڕان بچێتە حکومەتەوە  قادرى حاجى عەلى و عوسمانى حاجى مەحمود حیزب دروستدەکەن، بەڵام بەووتەى کەسایەتیەکى نزیک لە عوسمانى حاجى مەحمود ئەوان ئێستا تەنها ڕاوێژ دەکەن و نیازى دروستکردنى حیزبیان نیە.


عوسمانى حاجى مەحمود و قادرى حاجى عەلى لە هەموو ئاستەکان خەڵکیان لەگەڵدایە


چیرۆکى وێنەکەى عەبدوڵا و قادر لەسوید؟

ئەو سەرچاوەیەی نزیک لە عوسمانى حاجى مەحمود باسى چیرۆکى وێنەکەى بۆ وڵاتکرد و ئاماژەى بۆ ئەوەکرد، کاک قادر خۆى دەمێکە لەسویدە و عەبدوڵاى گوێخا موبارەکیش بۆ تازکردنەوەى ڕەگەزنامەکەى چووەتە وڵاتى سوید لەوێ یەکتریان بینوە و ئەوەش لە سۆشیاڵ میدیا وا لێکردراوەتەوە کە سەرقاڵى کۆبونەوەى حیزبین.

بەڵام لەڕاستیدا ئێستا شتێک هەیە ئەوەش ئەوەیە کە جەماوەرى گۆڕان لەدەرەوەى گردەکە سەرقاڵى کۆبونەوەن لەدەورى ماڵى عوسمانى حاجى مەحمود و قادرى حاجى عەلى، بەگوێرەى ووتەى سەرچاوەکەى نزیک لەو سەرکردە ناڕازییەى گۆڕان، ڕۆژانە ١٥٠ کەس دەبینیت و ڕایان لەگەڵ دەگۆڕێتەوە، ووتیشى: "من خۆم ئەمڕۆ نزیکەى ١٥ ڕۆژنامەنوسم بردووە بۆ ماڵیان و لەبارەى ئایندەى ئەم ڕەوتەوە قسەى لەگەڵ کردوون". 

قادرى حاجى عەلى و عەبدوڵاى کوێخا موبارە لەسوید


بەنیازى چین؟

پلانى مانگى ڕابردوو ئەوەبوو چاوەڕوان دەکەن گۆڕان بچێتە حکومەتەوە، پاشان ئەوان لەشێوەى ڕەوتێکى جیاواز لەگۆڕان خۆیان ڕادەگەیەنن، بەڵام پلانى ئێستایان تەنها ئەوەیە دەنگە ناڕازییەکان کۆدەکەنەوە، کەسیش نازانێت ئامانجەکە چیە؟ ئەگەرچى خۆیان دەڵێن: "نامانەوێت دەنگە ناڕازییەکان بچن بۆ پارتى و یەکێتى"، بەڵام لەهەمانکات گومان هەیە لە پڕێکدا گۆڕان غاقڵ گیربکەن و ڕەوتە نوێکەیان ڕابگەیەنن.


بەگوێرەى زانیارییەکانى وڵات_ گۆران زۆر نیگەرانە لە دوورکەوتنەوەى ئەو دوو سەرکردەیە بەڵام لەسەرو ئەوەیە پێگەى جەماوەى عوسمانى حاجى مەحمودیان لا زۆر جێگەى مەترسیە چونکە بڕوایان وایە، عوسمانى حاجى مەحمود واتە "عەشیرەتى زەنگەنە و گەرمیان".

لەئاستى پەرلەمان غالب محمەد و کاوە محمەد لەگەڵ عوسمانى حاجى مەحمود و قادرى حاجى عەلى_ دان

سەڵاح محمەد یەکێک لە هەڵسوڕاوەکانى گەرمیانى بزوتنەوەى گۆڕانە ئەو ئێستا شۆفێرى تەکسیە، لەگەڵ پەیامنێرى وڵات چیرۆکى خۆى لەگەڵ بزوتنەوەى گۆڕان باسکرد، ئاماژەى بۆ ئەوەکرد چەندین دەفتەر دۆلار و بەگیان کارى بۆ گۆڕانکردووە بەهۆى عوسمانى حاجى مەحمودەوە بەڵام ساڵى ڕابردوو دەنگى بەگۆڕان نەداوە بەهۆى نیگەرانى ئەوەوە، ووتى: "من تەنها نەوشیروان موستەفام وەکو سەرمایەى گۆڕان خۆش دەوێت هیچ بەلاماوە گرنگ نیە گۆڕان چى لێدێت".

بۆیە بزوتنەوەى گۆڕان لەئاستى عومەرى سەید عەلى و خانەى ڕاپەڕاندن وەکو بنەماى ئاشتەوایى مانگى ڕابردوو سەردانیان کردووە بۆ ئەوەى هەردوو سەرکردە ئاشت بکەنەوە، بەڵام هەوڵەکانیان بێ ئاکام بوون؟

عوسمانى حاجى مەحمود و چەند سەرکردیەکى ڕەوتەکەى لەگەڵ بەهادین نورى.. وێنەى تایبەت بە وڵات 

عوسمان و قادر کێیان لەگەڵە و ئایندەیان چى دەبێت؟

لەئاستى ڕێکسختن ئەوانەى لە نزیکبونەوەى گۆڕان لەپارتى نیگەرانن لەدەرەوەى گردە لە دەورى ماڵى عوسمانى حاجى مەحمود قادرى حاجى عەلى کۆبونەتەوە، لەئاستى پەرلەمانیش چەند پەرلەمانتارێکیان لەگەڵدایە لەوانەش (غالب محمەد و کاوە محمەد) لەعێراق کە پێچەوانەى سیاسەتى ئێستاى گۆڕان هەنگاو دەنێن، لەئاستى کەسایەتیەکانیش“مام رۆسته‌م، ئاوات قاره‌مانی، تۆفیق كانی وه‌تمانی”، جگه‌ له‌وانیش، ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانی خولی سێهه‌می په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌رو هه‌موویانه‌وه‌ “سه‌رهه‌نگ فه‌ره‌ج و دڵشاد حسێن”، له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تییه‌ دیاره‌كانی ناو ژور و ڕێكخسته‌كان، له‌وانه‌ش “عه‌بدوڵای كوێخا موباره‌ك و محەمه‌د عه‌لی”، كه‌ له ‌ئاستی باژێروان و سه‌رۆكی ژوردان لەگەڵیاندان.

هەموو ئەمانە پێناچێت وابکات کە ئەم ڕەوتە حیزبێکى نوێ ڕابگەیەنێت، ڕەنگە هەموو ئەمانە کارتى فشاربن دژى گۆڕان، چونکە ئەوان دەزانن دروستکردنى حیزب پارە و ڕاگەیاندنى دەوێت، بۆیە ئەوان ڕەنگە کودەتاى سپى بکەن، بەڵام کەس نازانێت چۆن و لەکوێوە دەستپێدەکەن؟



Picsart-24-02-23-21-31-09-085