وڵات - کەرکوک
تەڤگەری ئازادی لە کەرکوک لە هەوڵدایە پڕۆژەی چارەسەری گرفتەکانی کەرکوک و دەوروبەری رادەستی ئیدارەی کەرکوك بکات.
كۆمەڵ سەرمەد، هاوسەرۆكی كەركوكی تەڤگەری ئازادی بە میدیای حزبەکەی ڕاگەیاندووە "لە هەفتەی ڕابردوودا بە ئامادەبوونی هاوسەرۆكانی تەڤگەری ئازادی پڕۆژەیەکی چارەسەرییمان بۆ كەركوك و ناوچەجێناكۆكەكان ڕاگەیاند، ئێمە لە ڕابردووشدا و پێش ڕووداوەكانی ١٦ی ئۆكتۆبەر پڕۆژەیەکی چارەسەریمان بەهەمانشێوە بۆ دۆخی كەركوك خستەڕوو، وە لە دوای ١٦ی ئۆكتۆبەر پڕۆژە چارەسەرییەكی دیکەمان هەبوو، لە ئێستاشدا ئێمە پڕۆژەیەكی دیکەی چارەسەریمان خستووەتەڕوو بۆ ئەم قۆناغە، بۆ چارەسەری ئەو قەیرانانەی كە لە شاری كەركوك هەن، چ قەیرانی ئابووری و ئیداری و سیاسی و كۆمەڵایەتی كە بەرۆكی هاوڵاتیانی گرتووە".
کۆمەڵ سەرمەند دەشڵێت "لە هەوڵداین بۆ ئەوەی لەگەڵ حزبی تری سیاسی، لایەنەكانی تر و لەگەڵ كەسایەتی و ڕێكخراوەكان پێكەوە بتوانین هەنگاوێك بنێین بەرەو چارەسەری ئەو قەیرانانەی كە لە شاری كەركوكدا هەن".
