هۆكارى ئه‌نجامدانه‌وه‌ى دووباره‌ى هه‌ڵبژاردنی گه‌وره سه‌رۆكشاره‌وانى ئه‌سته‌نبوڵ، كه رۆژى 23ى 6ى 2019 ئه‌نجامدرا، به‌هۆى ئه‌و تانه‌دانانه‌وه بوو كه پارتى داد‌و گه‌شه‌پێدان (AKP) له‌پرۆسه‌ى به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنى يه‌كه‌مى گه‌وره سه‌رۆكشاره‌وانى ئه‌سته‌نبوڵياندا، كه رۆژى 31ى 3ى 2019 له‌پاڵ هه‌ڵبژاردنى 80 شاره‌وانى تر‌ى توركيادا ئه‌نجامدراو تێيدا ئه‌كره‌م ئیمامئۆغڵو به‌ربژێری جه‌هه‌په به‌جیاوازی 13 هه‌زار و 773 ده‌نگ هه‌ڵبژێردرا.
رۆژی 17ی 4ى 2019 به‌ڵگه‌نامه‌ی ده‌ستبه‌كاربوون درايه ئيمامئۆغلو، به‌ڵام رۆژی 4ی 5ى 2019 ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانی ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان به بڕيارێك ئیمامئۆغڵوى له‌كارلادا و ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنی ئيمامئۆغڵوى هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌و رۆژی 23ی حوزه‌یرانى دياريكرد بۆ دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنى گه‌وره سه‌رۆكشاره‌وانى ئه‌سته‌نبوڵ.
ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا (YSK)،كه دامه‌زراوه‌يه‌كه سه‌رپه‌رشتى هه‌ڵبژاردنه گشتييه‌كانى توركيا ده‌كات،ئه‌م زانياريانه‌ى له‌باره‌ى هه‌ڵبژاردنى دووباره‌ى سه‌رۆكى گه‌وره شاره‌وانى ئه‌سته‌نبوڵ خستۆته‌ڕوو:- ئه‌سته‌نبوڵ له 39 بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن پێكهاتووه‌و له هه‌ر هه‌مووياندا دەنگ دەدرێت.- 10 ملیۆن و 560 هه‌زار و 963 كه‌س ده‌نگ ده‌ده‌ن.
- پێنج ملیۆن و 348 هه‌زار و 658 ده‌نگده‌ر له ره‌گه‌زى مێيه- پێنج ملیۆن و 212 هه‌زار و 305 ده‌نگده‌ریش له ره‌گه‌زى نێره. (136 هه‌زار مێينه له نێرينه زياتره)- 31 هەزار و 342 سندوقى ده‌نگدان هه‌يه، له‌نێوياندا:- 62 سندوق له گرتووخانه دانراوه.- 156 سندوقی گه‌ڕۆك بۆ به‌ساڵاچوان و په‌ككه‌وته‌كان ته‌رخانكراوه.
- 33 هه‌زار و 775 كه‌س سه‌ربازن.
- 8 هه‌زار و 93 كه‌س حوكمدراون.
- 4 هه‌زار و 663 كه‌س كێشه‌ی ناونیشانیان هه‌یه.
- 21 هه‌زار و 157 كه‌س كۆچی دواییان كردووه.
- 359 كه‌س وڵاتینامه‌یان نه‌ماوه یان له‌ده‌ستداوه.
* له هه‌ڵبژاردنى يه‌كه‌مدا رێژه‌ى به‌شداريكردن (83,9%) بوو.
له گرنگترين ئه‌نجام و ده‌ره‌نجامه‌كانى ئه‌و دوو هه‌ڵبژاردنه بريتين له‌مانه‌ى خواره‌وه: يه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر له‌هه‌ڵبژاردنى يه‌كه‌مدا ئه‌كره‌م ئيمام ئۆغڵۆ 13 هه‌زار و 729 ده‌نگ له‌پێش بيناڵى يه‌ڵدرمه‌وه بووبێت، ئه‌وا له‌هه‌ڵبژاردنى دووه‌مدا ئه‌كره‌م ئيمام ئۆغڵۆ 805 هه‌زارو 662 ده‌نگ
دووه‌م : به‌راورد به هه‌ڵبژاردنى يه‌كه‌م، ده‌نگه‌كانى ئه‌كره‌م ئيمام ئۆغڵۆ به بڕى 571 هه‌زارو 259 ده‌نگ زياديكردووه.
سێيه‌م: به‌راورد به هه‌ڵبژاردنى يه‌كه‌م، ده‌نگه‌كانى بيناڵى يه‌ڵدرم به بڕى 220 هه‌زارو 674 ده‌نگ كه‌ميكردووه.
چواره‌م: ئه‌گه‌ر له هه‌ڵبژاردنى يه‌كه‌مدا به‌شداريكردنى ده‌نگده‌ران به رێژه‌ى (83,9) بووبێت، ئه‌وا رێژه‌ى به‌شداريكردن له هه‌ڵبژاردنى دووه‌مدا به‌رزبۆته‌وه بۆ (84,4%).
چه‌ند ئه‌نجام و ده‌ره‌نجامێك:
له گرنگترين ئه‌نجام و ده‌ره‌نجامه‌كانى ئه‌و دوو هه‌ڵبژاردنه بريتين له‌مانه‌ى خواره‌وه: يه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر له‌هه‌ڵبژاردنى يه‌كه‌مدا ئه‌كره‌م ئيمام ئۆغڵۆ 13 هه‌زار و 729 ده‌نگ له‌پێش بيناڵى يه‌ڵدرمه‌وه بووبێت، ئه‌وا له‌هه‌ڵبژاردنى دووه‌مدا ئه‌كره‌م ئيمام ئۆغڵۆ 805 هه‌زارو 662 ده‌نگ
له‌پێش بيناڵى يه‌ڵدرمه‌وه‌يه، واته به رێژه‌ى (9,21%) له پێشه‌وه‌يه.
دووه‌م : به‌راورد به هه‌ڵبژاردنى يه‌كه‌م، ده‌نگه‌كانى ئه‌كره‌م ئيمام ئۆغڵۆ به بڕى 571 هه‌زارو 259 ده‌نگ زياديكردووه.سێيه‌م: به‌راورد به هه‌ڵبژاردنى يه‌كه‌م، ده‌نگه‌كانى بيناڵى يه‌ڵدرم به بڕى 220 هه‌زارو 674 ده‌نگ كه‌ميكردووه.چواره‌م: ئه‌گه‌ر له هه‌ڵبژاردنى يه‌كه‌مدا به‌شداريكردنى ده‌نگده‌ران به رێژه‌ى (83,9) بووبێت، ئه‌وا رێژه‌ى به‌شداريكردن له هه‌ڵبژاردنى دووه‌مدا به‌رزبۆته‌وه بۆ (84,4%).
سه‌رچاوه:KIE



